ئەمرۆ 20ی12ی2020 بە سەرپەرشتی بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان مامۆستا شێخ وەهاب بەرزنجی کۆبوونەوەیەک لە بارەگای لق بەرێوە چوو.
لەم کۆبوونەوەیە باس لە رەوشی ئایینی و زانایان بەگشتی و بارودۆخی کوردستان و گوزەرانی خەڵک و زۆربونی هەژارو ئەرکی زانایان لەم قۆناغەدا .
لە بەشێکی تری دانیشتنەکە باش لە خۆپیشاندان و لایەنە نەرێنیەکانی و مافی هاوڵاتی لە سەر حکومەت کرایەوەو تەوەرێکی تریش بریتی بوو لە گوتاری ئایینی لە هەرێمی کوردستان و ئەرکی ناوەنده ئاینیەکان.
هەر لە کۆبوونەوەکە باش لە چەند کارێکی پیشەیی و کارگێری وەک ناسنامەی ئەندامان و کەم و کورتیەکان و مەرجەکانی بە ئەندام بون کرا. |