مامۆستا مەلا محمد سەعید بەرگارەی کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات

ئەمرۆ 22ی12ی2020 مامۆستا مەلا محمد سەعید بەرگارەی كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مەلا محمد سەعید بەرگارەی


بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا محمد سەعید بەرگارەی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ لە شاری دهوک کۆچی دوایی کرد.


مامۆستا کەسێکی دیندارو سادەو کۆمەڵایەتی و دڵسۆزو، لەناو خەڵک خۆشەویست و بەردەوام زمان بە زیکرو ئەهلی سوڵح و مزگەوت بوو، لە ناو ریزەکانی یەکێتی زانایان وەک ئەندامێکی کاراو چالاک خزمەتی زۆری کردووە.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


22ی12ی۲٠۲٠