1_ خودای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌ری ئێمه په‌یمانی له هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه كه باوه‌ڕیان پێی هه‌بێ.
2_ دواهه‌مینی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه.
3_ بۆ موسڵمانان پێغه‌مبه‌ر _ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت_ له‌خۆیان زیاتر نزیكتره.
4_ خودای گه‌وره به ناردنی میننه‌ت ده‌كات به‌سه‌ر موسڵمانانه‌وه.
5_ گه‌وره‌ی هه‌موو نه‌وه‌ی ئادهمهو باشترین دروستكراوی خوایه_ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت.
6_ گوێڕایه‌لی كردنی پێغه‌مبه‌ر_دروودی خوای له‌سه‌ر بێت_ گوێڕایه‌لی كردنی خوای گه‌وره‌یه.
7_ باوه‌ڕهێنان به پێغه‌مبه‌ر_دروودی خوای له‌سه‌ر بێت_ په‌یوه‌سته به باوه‌ڕهێنان به خودای گه‌وره.
8_ ره‌حمه‌ت‌و میهره‌بانی خودایه بۆ گشت جیهانو، مایه‌ی ئهمینیو دوور بوونه له غه‌زه‌بی خوا بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی.
9_ پێغه‌مبه‌ری هه‌موو جیهانه‌و به فه‌رمانی خوا پارێزراو بووه‌و ده‌پارێزرێ له هه‌ر كه‌سێكی ناحه‌ز.
10_ خوا ئاینه‌كه‌ی هه‌ر دهپارێزێو خودای گه‌وره سوێندی به ژیان‌و ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر خواردووه.
11_ خودای گه‌وره سوێندی به شار‌و شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌و خواردووه .
12_ خودای گه‌وره سوێندی بۆ خواردووه‌و خودای گه‌وره به‌ناوی خۆی بانگی نه‌كردووه.
13_ دروست نیه خه‌ڵكی له لای پێغه‌مبه‌ر _ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت_ جا چ به زیندوویی یان دوای وه‌فاتی، به‌ده‌نگی به‌رز قسه بكات.
14_ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاتنی ناوی پێغه‌مبه‌ر ده‌بێ سه‌ڵاوات لێبدرێ _ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت.
15_ خودای گه‌وره شه‌وڕۆیی پێكردووه (الاسرا‌و)و، بۆ ئاسمانه‌كانیش به‌رزیكردۆته‌وه (المعراج).
16_ خودا له گوناهی ئهوهلو ئاخرینی خۆش بووه‌و خودا‌و مه‌لائیكه‌ته‌كان شایه‌دی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌ده‌ن.
17_ سه‌رده‌می ژیانی پێغه‌مبه‌ر _ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت_ باشترین‌و چاكترین سه‌رده‌م بووه.
18_ نێوان مینبهرو گۆڕی پێغه‌مبه‌ر_ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت_ پارچه‌یه‌كه له به‌هه‌شت.
19_ خودای گه‌وره مانگی به ئاماژه‌ی په‌نجه‌ی پێغه‌مبه‌ر _ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت_ كرده دووله‌ت
20_ بێ ئه‌وه‌ی رووی وهرگێڕابووایه، پشته‌وه‌ی خۆی ده‌بینی.
21_ هه‌ركه‌سێ له خه‌ودا بیبینێ، ئه‌وه شێوه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌بینێ.
22_ مۆری پێغه‌مبه‌رایه‌تی به نێو شانیه‌وه بوو.
23_ خودای گه‌وره ئاگاری كردبوه‌وه له (غه‌یبیات).
24_ له رۆژی قیامه‌ت یه‌كه‌م كه‌سه كه له گۆڕه‌كه‌ی زیندوو ده‌بێته‌وه.
25_ یه‌كه‌م كه‌سه كه به‌سه‌ر پردی سیڕاتدا ده‌په‌ڕێته‌وه.
26_ یه‌كه‌م كه‌سه كه له ده‌رگای به‌هه‌شت ده‌داو ده‌چێته ژووره‌وه.
27_ خوای گه‌وره پله‌و مه‌قامی(الوسیله والفچیله)و (المقام المحمود)ی تایبه‌ت كردووه به پێغه‌مبه‌ر_ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت.
28_ خودای گه‌وره روباری كه‌وسه‌ری تایبه‌ت كردووه به پێغه‌مبه‌ر_ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت_
29_ ئاڵای سوپاسگوزاری (لوا‌و الحمد) به‌رز ده‌كاته‌وه له رۆژی قیامه‌ت.
30_ زۆرترین شوێنكه‌وته‌ی هه‌یه له رۆژی قیامه‌ت.
31_ یه‌كه‌م كه‌سه كه شه‌فاعه‌ت دهكاتو، لێیشی قه‌بوڵ ده‌بێ.
32_ باشترین‌و چاكترین ئوممه‌تی هه‌یه.
33_ خاوه‌نی باشترین‌و گشتگیرترین په‌یامه، كه ئیسلامه.
34_ حه‌زره‌تی عیسا_ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت_ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ره، به‌ڵام له‌دوای یه‌كێك له ئوممه‌تی ئه‌و نوێژ ده‌كات.
35_ خودای گه‌وره رۆژی هه‌ینی به خه‌ڵات به پێغهمبهرداوه_ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت.
36_ خودای گه‌وره شه‌وی (لیله القدر)ی به خهلاِت پێداوه.
37_ نوێژی خه‌وتنان (عیشا) ته‌نها به خه‌ڵات بهخۆیو ئوممه‌ته‌كه‌ی دراوه، به هیچ گه‌لێكی دیكه نه‌دراوه.
38_ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر_ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت_ شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو گه‌لانی پێش خۆیان.
39_ له رۆژی قیامه‌ت جیاواز له هه‌موو خه‌ڵكی ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر _دروودی خوای له‌سه‌ر بێت_ نێوچاوان‌و ده‌ستیان ئهدرهوهشێتهوه.
40_ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر _دروودی خوای له‌سه‌ر بێت_ زۆرترینی خه‌ڵكی به‌هه‌شتن.
خوای گه‌وره له ئوممه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره هه‌ژمارمان بكات. |