ئێوارەی ئەمرۆ 5ی1ی2021 مامۆستا مەلا سید عەلی باکورمانی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی لە شاری زاخۆ كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا سید عەلی باکورمانی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمەڵایەتی و زانا‌و دیندارو سادەو دڵسۆز (مامۆستا مەلا سید عەلی باکورمانی)مان پێگه‌یشت، کە ئێوارەی ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
5ی1ی۲٠۲1 |