یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك كۆماری ئێراق ده‌كات

دوای بۆ دووه‌م جار هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئێراق، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای مه‌زن‌و میهره‌بان
به‌ڕێز مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری ئێراق

شادومانین به‌ ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی دووباره‌ متمانه‌پێكردنت وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئێراق ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان‌و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین. بێگومان دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جه‌نابتان وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئێراق نیشانه‌ی پێگه‌‌و رۆڵی كورده‌‌و، هه‌روه‌ها لێزانی‌و دڵۆزی به‌ڕێزتان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ دووباره‌ به‌ناوی یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین‌و، هیوادارین له‌ كاره‌كانتا سه‌ركه‌وتو بیت بۆ پتر خزمه‌تكردن به‌ ئێراق به‌ گشتی‌ون به‌تایبه‌تیش هه‌رێمی كوردستان‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
‏12‏/11‏/2010