هه‌ركاتێ سه‌رنج بده‌ی له‌مێژو، مرۆڤی گه‌وره گه‌وره‌ت به‌ر چاو ده‌كه‌وێت، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان له‌بوارێك له‌بواره‌كانی ژیان گه‌وره‌و ههڵكهتو بووه، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری ئێمه له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیان گه‌وره‌و دیار بووه‌و ڕۆلی پڕ به‌ره‌كه‌تی خۆی بینیوه‌و سه‌ركه‌وتوو بووه، له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ن، بۆیه سه‌رنجده له‌ماڵدا پیاوێكی باش بوه بۆ خێزانه‌كانی له مزگه‌وت پێشه‌وایه‌كی باش بوه بۆ شوێنكه‌وتوانی له ڕێبهرایهتیكردندا باوكێكی دڵسۆز بووه بۆ میلله‌تانی ژێرده‌سته‌كه‌ی له گۆڕپانی جهنگو جیهاددا سه‌ركرده‌یه‌كی ئازا‌و پشتوپه‌نایه‌كی توندوتۆڵ بووه بۆ سه‌ربازه‌كانی، بۆیه دۆست‌و دوژمن شایه‌تی باشه‌یان بۆ داوه.
(له سه‌حیحی بوخاریدا هاتوه كه عه‌بدوڵای كوڕی عه‌بباس ده‌گێرێته‌وه له ئه‌بوسوفیان كه له‌و كاته‌ی كه هرقل پادشای ڕۆم به‌دوای هه‌ندێك له ئێمه‌ی دانارد له‌وێدا گوتی كێ له‌هه‌مووتان نزیكتره له‌و كه‌سه‌ی داوای پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌كات؟ ئه‌بو سوفیان ده‌ڵێ گوتم من، گوتی پرسیارت لێده‌كه‌م به‌ڵام به‌ڕاستی وه‌ڵامم بده‌وه، منیش ڕازی بوم یه‌كه‌م پرسیار كه له منی كرد
هرقل: ئه‌و كه‌سه پشتی چۆنه؟
ئه‌بوسوفیان: نهسهبێكی زۆر پاكی هه‌یه.
هرقل: كه‌س له ئێوه داوای ئه‌وه‌ی كردوه كه ئێستا ئه‌و داوای ده‌كات؟
ئه‌بوسوفیان: نه‌خێر ئه‌وه یه‌كه‌م كه‌سه كه داوای ده‌كات.
هرقل: هیچ یه‌كێ له باوكه‌كانی پادشا بوون؟
ئه‌بوسوفیان: نه‌خێر.
هرقل: پیاو ماقول گه‌وره‌كان شوێنی ده‌كه‌ون یان هه‌ژارو بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان؟
ئه‌بوسوفیان: هه‌ژاره‌كان شوێنی ده‌كه‌ون.
هرقل: به‌ره‌و زیاد بوونه ژماره‌یان یان كه‌مبوون؟
ئه‌بوسوفیان: به‌ڵكو هه‌ر به‌ره‌و زۆربوونن.
هرقل: قه‌ت بوه كه‌سێك هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه به توڕه بوون له‌ناویان پاش ئه‌وه‌ی شاره‌زایان ده‌بێت؟
ئه‌بوسوفیان: نه‌خێر.
هرقل: پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و قسانه بكات قه‌ت ئه‌زمونی درۆتان لێبینیوه؟
ئه‌بوسوفیان: هه‌رگیز درۆمان له‌و محمده نه‌بینیوه.
هرقل: قه‌ت ده‌ست درێژی كردۆته سه‌ركه‌س؟
ئه‌بوسوفیان: نه‌خێر قه‌ت غه‌دری له‌كه‌س نه‌كردوه.
هرقل: له‌گه‌ڵی ده‌جه‌نگن؟
ئه‌بوسوفیان: به‌ڵێ.
هرقل: چۆن؟
ئه‌بوسوفیان: جه‌نگی نێوان ئێمه ئه‌و جارجارهیه، جاروایه ئه‌و به‌سه‌ر ده‌كه‌وێت جاروایه ئێمه سه‌رده‌كه‌وین.
هرقل: فه‌رمان به‌چی ده‌كات؟
ئه‌بوسوفیان: پێمان ده‌ڵێت خوا بپهرستنو هاوه‌ڵی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن، وازبێنن له بیروبۆچونه خراپه‌كانی بابوباپیرانتان، فه‌رمانمان پێده‌كات به‌نوێژو یارمه‌تیدانی هه‌ژاران‌و ڕاستگۆیی‌و داوێن پاكی‌و توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی.
هرقل: ئینجا به تهرجومانهكهی گوت: پێی بڵێ له‌باره‌ی نه‌سه‌بی پرسیارم لێكردی گوتت پشتاوپشتی پاك نه‌ژاده كه ئه‌وه نه‌سه‌بی پێغه‌مبه‌ران وایه، لێم پرسی كه‌سی تر پێش ئه‌و قسه‌ی وای كردوه گوتت نه‌خێر ئه‌گه‌ر وابوایه گومانم ده‌برد لاسایی ئه‌و بكاته‌وه، لێم پرسی كه ئایا باوكی پادشا بووه گوتت نه‌خێر ،
لێم پرسی كه درۆتان لێبینیوه گوتت نه‌خێر، كه‌سێك كه درۆ به‌ده‌م خه‌ڵكه‌وه نه‌كات چۆن به‌ده‌م خواوه ده‌یكات؟ لێم پرسی له‌باره‌ی شوێنكه‌وتوانی كه گه‌وره‌كانن یان هه‌ژاران گوتت هه‌ژاره‌كانن كه ئه‌وانه شوێنكه‌وتوانی پێغه‌مبه‌رانن، لێم پرسی كه ئایا زیاد دهكهنو له‌بره‌ودان وه كه‌س هه‌یه دوای هاتنه ناو ئاینه‌كه‌ی به توڕبونهوه لێی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گوتت نه‌خێر كه ئه‌وه سروشتی ئیمانه تا ته‌واو ده‌بێت، پرسیارم كرد كه هیچ سته‌می له‌كه‌س كردوه گوتت نه‌خێر كه ئه‌مه‌شیان ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌رانه، پرسیارم كرد كه فه‌رمان به‌چی ده‌كات گوتت كه فه‌رمان ده‌كات به‌وه‌ی جگه له خوا هیچی تر نه‌په‌رستین نوێژ بكه‌ین زه‌كات بده‌ین فه‌رمان به ڕاستگۆیی‌و داوێن پاكی‌و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێی ڕاست بێت ئه‌وا هه‌ر ئه‌وه ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر شوێنی ئه‌و دوو پێانهم، وه چاكیش ده‌زانم كه من له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چاكهیهمو پێی ناگه‌م،
ئه‌گه‌ر ئێستا له‌لای ده‌بووم هه‌ردوو پێهكانیم ده‌شوشت، ئه‌وجا داوای ئه‌و نوسراوه‌ی كرد كه پێغه‌مبه‌ر به ده‌حیه ره‌وانه‌ی كردبوو كه‌ده‌فه‌رموێ( به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان له محمدی كوڕی عهبدولاِو ڕه‌وانه‌كراوی خواوه بۆ هرقل گه‌وره‌ی ڕۆم سه‌لام له‌سه‌ر شوێنی هیدایه‌ت ده‌كه‌وێ له‌پاشان: من بانگت ده‌كه‌م بۆسه‌ر ئاینی ئیسلام موسڵمان به سه‌لامه‌تی دنیا‌و قیامه‌ت ده‌بیت، به موسڵمان بوونت په‌روه‌دگار دوو جار پاداشتت ده‌داته‌وه، وه‌ئه‌گه‌ر پشتكهی له په‌یامی خوا ئۆباڵی ئهریسیسهكانت له‌ئه‌ستۆیه } ۆ ێا أَهْڵ الْكِتَابِ تَعَاڵوْا إِڵی كَلِمَهٍ سَۆاوٍ بَیْنَنَا ۆبَیْنَكُمْ أَنْ ڵا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ ۆڵا نُشْڕكَ بِهِ شَیْئًا ۆڵا ێتَّخِژَ بَعْچُنَا بَعْچًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَإِنْ تَۆلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ{ ئه‌بو سوفیان ده‌ڵێت كاتێك له خوێندنه‌وه‌ی نوسراوه‌كه بوه‌وه توڕه بوو ڕه‌نگی بزركا ده‌نگی به‌رز كرده‌وه...).
لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم سه‌یركه ئه‌و سه‌روه‌ره چ زاتێك بووه له‌هه‌موو بوارێكی ژیاندا هه‌ر پێشه‌نگ بوه، بۆیه نه‌یاران پێشی دۆسته‌كان نه‌یانتوانیوه نكوڵی له‌و ڕاستیه بكه‌ن دركاندویانه، ئه‌وه‌تا له ڕۆژگاری نوێشدا
لێكۆله‌رێكی به‌ریتانی به‌ناوی كارییل ده‌ڵێت: گومان یدروستكردن به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد‌و ئایینه‌كه‌ی عهیبو شوره‌ییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌رمانه وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه بده‌ینه‌وه كه هه‌ڵوێستی ئاوه‌ها نه‌شیاو به كه‌سایه‌تی محمد بڵاو ده‌كه‌نوه، ئه‌و گومانانه ما‌نایان نامێنێ له كاتێكدا دوای ده‌یان سه‌ده هێشتا به هه‌زاران ملیۆن له مرۆڤه‌كان به‌نوری ڕێگای ژیانیان ڕۆشن ده‌كه‌نه‌وه.
خاوه‌نی كتابی سه‌د پیاوه ناوداره‌كه‌ی مێژوی مرۆڤایه‌تی كه كه‌سێكی نه‌سارایه پێغه‌مبه‌رمانی له سه‌رووی ئه‌و لیسته‌دا نووسیوه، به یه‌كه‌م كه‌س هه‌ژماری كردوه له‌ڕوی هێزی كارتێكردن‌و جۆری كارتێكردن‌و مه‌ودای ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی ئه‌و كردیه سه‌ر مرۆڤایهتیو ئه‌و پانتاییه‌ی زۆره‌ی كه گۆڕانكاری پێگه‌یشت.
له كۆتاییدا ده‌بێ دڵنیا بین كه ئه‌و سه‌روه‌ره ڕابه‌ره تێكۆشه‌ره خه‌مخۆری ژینمانه دڵسۆزی دینمانه،له‌تكه‌ی ئه‌ده‌ب بوو، ده‌ست پێشخه‌ری سه‌لام بوو، به‌زه‌یی به هه‌ژاراندا ده‌هاته‌وه، ملكه‌چ به‌رامبه‌ر دۆسته‌كانی، له‌كۆتایی مه‌جلیس داده‌نیشت، له‌به‌رده‌می خه‌ڵك لاقی درێژ نه‌ده‌كرد، ده‌چوه بازاڕ بۆ خۆی كاروباری خۆی جێبه‌جێده‌كرد، بانگه‌وازی هه‌ژارو به‌نده‌و ئافرهتو مندڵانیشی ده‌دایه‌وه، یارمه‌تی خێزانه‌كانی ده‌داو جله‌كانی خۆی پینه ده‌كرد، ڕخنه‌ی له خواردن نه‌ده‌گرت،
به‌رامبه‌ری سته‌مكاران ده‌وه‌ستاو پشتی مهزڵمانی ده‌گرت، توڕه نه‌ده‌بوو له‌سه‌ر نه‌فسی خۆی، گوفتاری زیكر بوو بێده‌نگی بیركردنه‌وه بوو، ئارامی له‌سه‌ر هاوه‌ڵانی ده‌گرت، پێدهكهنیو ده‌گریاو جیهادی دهكردو گاڵته‌شی ده‌كرد، به‌كورتی ببوه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌رهه‌موو سیفاتێكی باش‌و په‌سند، ئا ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌رمان. |