گه‌وره بیرمه‌نده‌كانی دونیا ده‌ڵێن، كه گه‌شبینی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی سهركهوتنو بۆ سه‌ركرده ئه‌بێته هه‌وێنی به‌رده‌وام بوونی ڕێبیرو هۆگری شوێنكه‌وتوان، بۆیه كۆ ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیدا ده‌بێت گه‌شبین بێت تا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دێنێت، گه‌شبینیش له بیركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ناز و نیعمه‌ت و به‌ها جوانانه‌وه، یان ووره نه ڕوخان له هه‌ڵه‌كان سه‌رچاوه ده‌گرێت.
بۆیه یه‌كێك له ئاكاره هه‌ره گرنگ‌و جوانه‌كانی حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د له پاش هه‌موو ئه‌و به‌ها ئهخلاقیو مرۆی‌و دونیا بینییه‌كان گه‌شبینیه، كه به‌ڕاستی ئه‌م هێزه له‌بن نه‌هاتوه‌ی وویژدان زیندویو ئازایهتیو نه‌به‌ردی وای له هه‌وادارو شوێن كهوتوانو بگره هه‌ندێ له دوژمنانیشی كردووه، كه به‌چاوی پڕ بایه‌خه‌وه بڕواننه ئه‌م ئاكاره كه له‌و بڵند هیممه‌ته به‌رجه‌سته بووه.
بێگومان خوای گه‌وره‌و میهره‌بان له پشت ئه‌م ئاكارهو خوڵقێنه‌ری ئه‌م جودازۆییهوهیه، كه حه‌زره‌تی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی جیاده‌كاته‌وه له سه‌ركرده‌و پێشه‌واكانی تر.
نمونه له‌م بابه‌ته زۆره كه به‌ڕاستی هه‌ڵبژاردن‌و هه‌ژماركردنی په‌نجه‌و زوبان تێیدا كۆڵ‌و په‌ككه‌وته‌یه به‌ڵام كورد واته‌نی مشتێك له خه‌روارێك.
له شه‌ڕ و تێكۆشانی زاتوررقاع كه پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ پشودان‌و چاو لهیهكنانێك لای دابووه بن دارێك بۆ سێبه‌ره‌كه‌ی وه شمشێره‌كه‌ی به لقی داره‌كه‌وه هه‌ڵواسیبوو. وه‌ختێكی زانی عه‌ره‌بێكی ده‌شته‌كی‌و بێ بڕوا له سه‌رسه‌ری ئاماده‌بوو وه ده‌ستی دایه شمشێرهكهیو وتی یا موحه‌مه‌د ناترسی كه ئێسته تۆ له ژێر دهستمدای له وه‌ڵامدا پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی نه‌خێر..
عه‌ره‌به‌كه ووتی ئه‌ی ئایا ئێسته كێ تۆ له ده‌ستم ڕزگار ئه‌كات پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی خودای من ئه‌ڵڵا ڕزگارم ئه‌كات بۆیه عه‌ره‌به‌كه ڕاچڵه‌كی و ووره ڕوخاوی گرتی و ترس و بیم له دڵیدا جۆشی خوارد و شمشێره‌كه‌ی له ده‌ست كه‌وته خواره‌وه ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌ڵیگرت و فه‌رمووی ئه‌ی ئایا ئێسته كێ تۆ له ده‌ستم ڕزگار ئه‌كات ئه‌ویش بێ وه‌ڵام مایه‌وه و وتی: تۆ باشبه له‌گه‌ڵم پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: (تشهد ان لا اله الا الله و انی رسول الله) عه‌ره‌به‌كه ووتی نایڵێم به‌ڵام په‌یمانت پێ ئه‌ده‌م شه‌ڕت له‌گه‌ڵ ناكه‌م و له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانیشت نابم گه‌ڕایه‌وه لای هۆزه‌كه‌ی كه هه‌واڵه‌كه‌ی پێدان ئه‌وكات پێیان ووت ڕێت له چاكترین كه‌س كه‌وتووه ئه‌م بابه‌ت و ڕووداوه بویه هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئایه‌تی پیرۆزی خودا كه ده‌فه‌رموێت:
( یا یها الژین امنوا اژكروا نعمت الله علیكم اژ هم قوم ان یبسگوا الیكم ایدیهم فكف ایدیهم عنكم واتقوا الله وعلی الله فلیتوكل المۆمنون) المائده11. كه‌واته گه‌شبینی و ئومێد و بڕوا به‌خۆبوون و ئازایه‌تی به بنه‌ما وای له په‌یام و هێزی بڕواداران ده‌كات كه زیاتر ڕێبیرهكهیان به پایه بگات كه ئه‌مانه‌ش له گه‌شبینی حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
* وتارخوێن له شاری هه‌ولێرو به‌ڕێوبه‌ری ڕادیۆی ژیان. |