سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا لە هەرێمی كوردستان به‌رێز پرۆفیسۆر دکتۆر حسن موفتی له روونكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و به‌دواداچوونێكی په‌یوه‌ست به به‌كارهێنان و وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، روانگه‌ی شه‌رعی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته بۆ رای گشتی و موسڵمانان ده‌خاته ڕوو، ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەم ڤاکسینەو ناساندنی پێکهاتەکانی دەنگۆی ئەوە بڵاو بوویەوە لەرووی شەرعەوە گومان لە دروستی و نادروستی وەرگرتنی ئەم دژە کۆرۆنایە هەیە.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئاشكرایه كه هه‌ر ده‌ردێك ده‌رمانی خۆی هه‌یه‌و پێویسته به مه‌به‌ستی چاكبوونه‌وه موسڵمانان ده‌رمان به كاربهێنن و پشتیش ببه‌ستن به په‌روه‌ردگاریان كه له حه‌قیقه‌تدا ته‌نها ئه‌و شیفابه‌خشه بۆ به‌نده‌كانی، ده‌رمانه‌كان ته‌نها ئه‌سبابی ئاسایین كه حوكمی خودا به نێو ئه‌واندا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌مه‌یش عه‌قیده‌ی زانایانی ئه‌شاعیره‌یه كه سه‌رمه‌شقانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تن، پاڵپشت به فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا (درودی خوای لێ ) هاتووه: " لكل دا‌ء دواء، فإذا أصيب دواء الداء برأ بإذن الله عز وجل ".
په‌تای كۆرۆنای نۆزده‌یش یه‌كێكه له‌و په‌تا كوشندانه‌ی كه له كوردستان و جیهاندا هه‌زاران كه‌سی له‌ناوبردووه، بۆیه خۆپاراستن لێی واجبێكی شه‌رعییه‌و به‌كارهێنانی ڤاكسینیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له روانگه‌ی ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه دروسته‌و هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نییه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به پشتن به‌ستن به بنه‌ما شه‌رعیه‌كان ئاماژه به چه‌ند به‌ڵگه‌و خاڵێكی گرنگ ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رگرتنی ڤاكسینه له بابی وه‌رگرتنی چارهسهو خۆپارێزیدایه كه سوننه‌ته وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له پێَكهاتهی ئه‌و ڤاكسینانهیشدا مادده‌یه‌كی پیس و حه‌رامكراوی تێدا به‌كار هاتبێت چونكه:
یه‌كه‌م: قورئان ده‌فه‌رموێت دروسته له كاتی ناچاریدا كه‌مێك له حه‌رام به‌كاربهێنرێت له پێناو پارێزگاری له خودی مرۆڤه‌كان، چونكه (حفظ النفس) مه‌به‌ستێكی گه‌وره‌ی شه‌ریعه‌ته.
دووه‌م: به پێی قاعیده‌ی فیقهی ئیسلامی ئه‌گه‌ر دوو زه‌ره‌و خراپ و مه‌فسه‌ده رووبه‌ڕووی مرۆڤ بوویه‌وه پێویسته له سه‌ری زه‌ره‌ره گجكهكه یان كه‌مه‌كه هه‌ڵبژێرێت به مه‌به‌ستی خۆ پاراستن له زه‌ره‌ره گه‌وره‌كه، كه پێی ده‌گوترێت لای زانایانی شافیعی: (دفع أعظم المفسدتين بأدناهما) یان: (ارتكاب أخف المفسدتين اتقاءً لأعظمهما).
سێیه‌م: ئه‌و مادده كه‌مه‌ی كه ده‌گوترێت له نێو پیكهاته‌كانی ئه‌و ڤاكسینهدایهله چوارچێوه ئه‌سڵییه‌كه‌ی خۆی گۆڕاوه‌و، به پێی راپۆرته پزیشكییه‌كان: (تحول)ی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا هاتووه، به هۆی گۆڕانكاری له ناوه‌رۆكدا له ناوه‌كه‌ی خۆیه‌وه گۆڕاوه بۆ ناوێكی تر، هه‌روه‌ك چۆن (سركه) پێشتر به قۆناغی شه‌رابدا تێبهڕیوه، به‌ڵام چونكه به‌ته‌واوه‌تی له شه‌رابه‌وه ده‌گۆڕدرێت بۆ سركه دروسته به‌كاربهێنرێت. ئه‌میش به‌و چه‌شنه‌یه، قیاسهكهیس به جامیعی پیسی له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا بۆ به‌رچاوو روونی هاوڵاتیان ئاماژه به چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت و وردی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: چوار خاڵ وه‌ك روونكردنه‌وه‌ی شه‌رعی باس بكه‌ین:
خاڵی یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی ڤاكسین له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر حوكمه‌كه‌ی ده‌گۆردرێت، واته له حوكمی دروسنی و موباحه‌وه جاری واهه‌یه به‌ره‌و پێویستی و واجب بوون ده‌ڕوات بۆ كه‌سێك ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كان گوتیان گه‌ر به‌كاری نه‌هێنێت ده‌مرێت، به‌ڵام بۆ كه‌سانی تر ته‌نها له چوارچێوه‌ی موباح و دروستیدا ده‌مێنێته‌وه.
خاڵی دووه‌م: ئه‌سڵ وایه به شێوه‌یه‌كی گشتی كه خودا له شته حهرامكراوهكانیدا شیفای دانه‌ناوه، بۆیه ناكرێت بۆ كاتی ئاسایی و نامه‌ترسیدار هیچ جۆره حه‌رامێك به‌كار بهێنرێت به مه‌به‌ستی شیفابه‌خشی، یان به عه‌قیده‌ی ئه‌وه‌ی كه خودی ده‌رمانه‌كه شیفابه‌خشه، به‌ڵام له كاتی مهجبوریدا وه‌ك گوتمان حوكمه گشتییه‌كه ده‌گۆڕدرێت، بۆیه به‌كارهێنانی ئهسپرتۆ هه‌روه‌ها ده‌رزی به‌نج وبێهۆشكردنی نه‌خۆش بۆ كاتی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌مان حوكمی هه‌یه، كه له كاتی ئاسایی‌دا حه‌رامه‌و له كاتی پێویستی و زه‌روره‌تدا به پێی پێویست دروسته.
خاڵی سێیه‌م: پێویسته ناوه‌نده‌كانی متمانه‌پێكراوی پسپۆڕی پزیشكی له كوردستان یان له جیهاندا متمانه بده‌نه خه‌ڵكی كه ئه‌و ڤاكسینه‌ی بۆ كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێت هیچ كاردانه‌وه‌و ده‌رهاوێشته‌یه‌كی كوشنده‌و مه‌ترسیداری تری نییه له ئاینه‌ده‌ی كه‌سی به‌كارهێنه‌ردا. ئه‌گه‌ر نا دروست نییه به‌كاربهێنرێت، ئه‌و بابه‌ته‌یش ته‌نها لای پزیشكانی متمانه‌داری پسپۆڕدا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، له پاشه رۆژدا لایەنی پەیوەندار له‌و كه‌یسه به‌رپرسه.
خاڵی چواره‌م: له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ڤاكسیندا پێویسته به‌رده‌وام پشت به‌ستین به لوتف و به‌زه‌یی و قودره‌تی په‌روه‌ردگار، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ڤاكسین به‌و مانایه نییه كه ئیتر خۆپارێزی فه‌رامۆش بكرێت، چونكه به‌رده‌وام خۆپارێزی باشتره له چاره‌سه‌ر، خودای میهره‌بان هه‌موو لایه‌ك پارێزراو بكات.
بۆ درێژه‌و ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26563 |