ئەمڕۆ 21ی2ی2021وەفدێكی لیژنەی ئەوقافی پەڕلەمانی كوردستان سەردانی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایانی ڕانیەیان كرد كەپێك ھاتبون لە ڕێزان مامۆستا احسان جێگری سەرۆكی لیژنە و مامۆستا وەیسی و مامۆستا فيصل عباس ئەندامانی لیژنە و كاك حاجی ھێرش فقێ حسن ئەندامی لیژنە و بەرپرسی نوسینگەی پەڕلەمانی كوردستان لەڕانیە، ئەمەو لە لایەن بەڕێز مامۆستا ملا عبداللە دەروەكۆتری بەرپرسی لق و بەڕێزان كارگێڕان و ئەندامانی لق پێشوازیەكی گەرمیان لێكرا.
لەدانیشتەكە دا گفتوگۆی چڕكرا دەربارەی پرسی دامەزراوەی دینی لەھەرێمی كوردستان، و ھەماھەنگی نێوان یەكێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و لیژنەی ئەوقافی پەڕلەمان بە پێویست زانرا.
لەتەوەرێكی تردا داواكرا كە لیژنەی ئەوقاف ڕۆڵی خۆی ببینێ لە كردنەوەی بەشی پەروەردەی ئیسلامی لەزانكۆی ڕاپەڕین چونكە ناوچەكە فراوانە و گەنجانێكی زۆری ناوچەكە بۆ تەواوكردنی خوێندی ئیسلامی ناچارن ڕو لەشارەكانی تری ھەرێم و دەرەوەی وڵات بكەن، لەكاتێكدا كادیری زانستی و ئەكادیمی تەواو لە سنورەكە ھەیە.
ھەر لەدانیشتنەكەدا باسی دامەزراندنی دەرچوانی كۆلیژەكانی شەریعە و دەرچوی حوجرەكان و مەسەلەی لادان و ڕاگرتنی وتاربێژان لە وتاردان و ئاسانكاری مۆڵەتی خوێندنی باڵا بۆ زانایان و ھەمواركردنەوەی مەرجەكانی كردنەوەی حوجرەی مزگەوت كە ڕەمزی سەروەری كوردستانن بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایان كە لەبەرژەوەندی خوێندن و زانستەشەرعیەكان بێت گفتوگۆی لەبارەوەكرا و پاشان وەفدی میوان بەڕێزەوە خوا حافیزیان لێكرا. |