لەسەر داوای یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف داواکاری گشتی سکاڵای سزایی لەسەر (لوقمان کەریم) دەجوڵێنێت

 رۆژی 29ی3ی2021 لە نوسراوێکی فەرمیدا بەرێز ئازاد حسن احمد سەرۆکی داواکاری گشتی داوای جوڵاندنی سکاڵای کردووە لەهەمبەر ئەو سوکایەتیانەی کەسێک کە خۆی بەپیری زەردەشتیان ناساندبوو و سوکایەتی بە ئیسلام و سەرکردەی ئایینی و نەتەوەیی کورد سەلاحەددینی ئەیوبی کرد بوو.


نوسراوەکەی داواکاری گشتی ئاراستەی لێژنەی تۆمارکردنی داوای مافی گشتی هەولێر کراوەو تێیدا هاتووە: هاوپێچ لەگەڵ نووسراوماندا وێنەیەک لە نووسراوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ژمارە (62 لە 19/3/2021) و نوسراوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ژمارە (205 لە 2ی3/2021) بۆتان رەوان دەکەین بە مەبەستی جووڵاندنی سکاڵای سزایی دژی (پیر لوقمان کەریم) بفەرموون و لە ئەنجام ئاگادارمان بکەنەوە.


شایەنی باسە یەکێتی زانایان وێرای ئاراستەکردنی ئەو داوایە  لە داواکاری گشتی، بەردەوام لەسەر خەت دەبێ و چاودێری ئەو دۆسیەیە دەکات تا بە ئەنجام دەگات.