بەرێوەبەری ناحیەکانی خلیفان و دیانا و سیدەکان و بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دەکەن

 ئەمڕۆ دووشەمە 12ی4ی2021 بەمەبەستی زیاتر هەماهەنگی بۆ پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ خۆپارێزی و پابەندی بە رێنماییەکان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پێشوازی کرد لە هەریەکە لە بەڕێزان:


- بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران.


- بەڕێوەبەری ناحیەی خلیفان.


- بەڕێوبەری ناحیەی سیدەکا.


- بەڕێوبەری ناحیەی دیانا.


ئامانج لە دانیشتنەکە زیاتر لێک نزیکبوونەوەی دامەزراوەکانی دەڤەری سۆران سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان یان کرد پێشوازی کران لە لایەن بەڕێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و کارگێڕانی لق و زانایانی ئامادەبو، لە دیدارەکەدا سوپاسی سەردانەکەیان کردن و لەسەر خۆپارێزی  کۆڕۆنەو چەند تەوەرێک گفتوگۆ کرا.