بەیانی ئەمرۆ 28ی4ی2021 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێرو کوردستان مامۆستا شێخ محمد شێخ عبدالکریم بەرزنجی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی ئازادی لەشاری كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنەوە یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ محمد شێخ عبدالکریم بەرزنجی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای پەروەردگار، بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی دیاری شاری هەولێرو کوردستان (مامۆستا شێخ محمد شێخ عبدالکریم بەرزنجی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بەیانی بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد، لەناخەوە خەفەتباری کردین.
مامۆستا وێڕای ئەوەی لە بنەماڵەیەکی زانستی و ئاینپەروەرو نیشتماندۆست لەدایک بووە، لەهەمان کات خزمەتێکی زۆری ئیسلام و موسڵمانان و شاری هەولێرو کاری بانگەوازو مزگەوت و مینبەری کردووەو کەسێکی زانا‌و شەرعزان و شارەزاو دڵسۆز‌و دیندارو سادەو قسەخۆش و هەڵکەوتووی کوردستان بوو، ماوەی نزیکەی ۱٠ ساڵ ئەندامی لێژنەی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان بووەو خزمەتێکی زۆری قوتابیانی ئایینی و تەدریس و بواری زانستی کردووە، بۆیە لەدەستدانی خەسارەت و بۆشاییەکی گەورەیە لە کاروانی زانایان.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و زانایانی هەولێرو خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی و خانەوادە بەرێزەکەیان ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
28ی4ی2021 |