ئەمرۆ 4ی5ی2021 مامۆستا مەلا شێخ محمد شێخ سەمیع قەرەداغی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا شێخ محمد شێخ سەمیع قەرەداغی
بەرازیبوون بەقەدەری خوای پەروەدگار، بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی دیاری کوردستان و سلێمانی و قەرەداغ (مامۆستا مەلا شێخ محمد شێخ سەمیع قەرەداغی)مان پێگه‌یشت، کە بەیانی ئەمرۆ بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو نوسەرێکی هەڵکەوتوو بوو، خاوەنی بەرهەم و خەرمانی زۆر‌و خزمەتێکی گەورەی زانستە ئیسلامیەکان و حوجرەو تەدریس و قوتابیانی زانستی شەرعی و مزگەوت و ئیسلام و موسڵمانان کردووەو کەسێکی سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و قسەخۆش کاریگەرو خۆشەویستی لای خەڵک بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
٤ی۵ی۲٠۲۱ |