لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات

 ئەمرۆ دووشەممە 2021/5/17 لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی مامۆستا تحسین خۆشناو بەرپرسی لق و شاندێکی یاوەری بەمەبەستی پیرۆزبایی کردنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز سەردانی هەریەک لە لقی بیست و چواری سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان و قائمقامیەتی شقلاوە و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شقلاوە و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شقلاوە و بەڕێوەبەرایەتی توندو تیژی ئافرەتان.


لە لایەکی ترەوە بەمەبەستی جەژنی رەمەزان بەڕێز: (د. عبدالخالق نادر) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شقلاوە بەیاوەری شاندێک سەردانی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایانی کرد، لەلایەن  بەڕێز: (م. تحسین خۆشناو)بەرپرسی لق و ستافی لقەکەمان پێشوازی کران.


دوێنێش بەڕێوەبەری ئەوقافی شقلاوە بەیاوەری بەرپرسی مزگەوتەوتەکان و پشکنین بەمەبەستی پیرۆز بایی چەژنی رەمەزانی پیرۆز سەردانی لقی شقڵاوەی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستانیان کردو لە لاین بەڕێز مامۆستا تحسین خۆشناو بەرپرسی لق و کارگێرانی لق پێشوازییان لێکرا.


ملا زهرالدین خیلانی کارگێڕ لقی شقلاوەی زانایان و بەرپرسی ڕاگەیاندنی لق