لقی سلێمانی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی دەکات

ئەمرۆ 1ی5ی2021 شاندێکی لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بەیاوەری لیژنەی باڵای فەتوای سلێمانی بە مەبەستی جەژنە پیرۆزەو گفتوگۆی چەند پرسێکی پەیوەست بە زانایان و رەوشی ئایینی  سەردانی بەڕێوبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی کاک فەریدون و بەڕێوبەری ئەوقافی سلێمانی کاک حاجی ئاکۆیان کرد.


لە دانیشتنێکدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی جەخت لەسەر هەماهەنگی و باشترکردنی پەیوەندی نێوان دامەزراوەیی ئایینی و گرنگی کاری پێکەوەیی و راوێژ کرایەوە.


ئەمەو لە دانیشتنەکە مامۆستایان بە سەرنج و گفتوگۆی سوودبەخش چەند پرس و بابەتێکیان گەنگەشە کردو دانیشتنەکە بووە مایەی خۆشحاڵی هەردوولا.