سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە

 ئەمرۆ 19ی5ی2021 بەڕێز د. عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بە یاوەری بەڕێز مامۆستا ملا جلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی هەولێری یەکێتی زانایانی یەسەرکردەوە.


ئامانج لەو سەردانە لە نزیکەوە ئاگاربوون و بەسەرکردنەوەو تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەست بە زانایانی ئایینی و دۆخی دینداری و دەستخۆشی بوو لەو کارو چالاکیانەی لە ماوەی رابردوو لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئەنجامی داوە.


لە لایەن خۆیەوە بەرێز شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەرپرسی لقی هەولێر ی یەکێتی زانایان بەناوی خۆی و جێگرو ئەندام و کارگێرانی لق وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنان و خۆشحاڵی دەبڕین، تەئکیدی لەوە کردەوە کە بەردەوام هەوڵی خزمەتی زانایان و رەوشی دینداری و هۆشیاری موسڵمانان بە ئەرک و ئەولەویەتی خۆیان دەزانن و درێغی ناکەن لەو بارەوە.