ئه‌مڕۆكه نزیكه‌ی سێ ملیۆن حاجی له مه‌كه‌ی پیرۆزه‌وه به‌ڕێده‌كه‌ون به‌ره‌و مینا‌و، له‌وێشه‌وه بۆ رۆژی نۆی زیلحیجه به‌ره‌و وه‌ستانی كێوی عه‌ره‌فه به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ به‌جێگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین روكنی حه‌ج.
حكومه‌تی سعودیه رایگه‌یاند: ئه‌وان هه‌موو ئاماده‌باشیه‌كیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه ئه‌و واجبه جێ به‌جێ بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئاوابوونی رۆژیش له رۆژی پێش جه‌ژندا حاجیان به‌ره‌و موزده‌لیفه به‌ڕێده‌كه‌ون، كه هه‌ردوو نوێژی مه‌غریب‌و عیشای تێدا ده‌كه‌ن، ئینجا له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان به‌ره‌و مینا به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ ره‌می جه‌مه‌رات (ره‌جمی شه‌یتان)و پاشان سه‌ر تاشین یان كورتكردن. له‌وێشه‌وه به‌ره‌و كه‌عبه‌ی پیرۆز به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ ته‌وافی ئیفازه‌و سه‌فا‌و مه‌روا، هه‌ندێكیش دوای ئه‌وه سه‌ریان ده‌تاشن یان كورت ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به حاجیانی كوردستانیش به پێی هه‌واڵێكی سایتی ئه‌وقاف ئەمرۆ یەكشەممە 14/11/2010نزیكەی 4500 حاجی هەرێمی كوردستان لەناو زیاتر لە یەك ملیۆن حاجی دیكەدا كە راستەوخۆ لەشاری مەككەوە بەرەو ناوچەی عەرەفە بەرێكەوتن و بەهۆی قەرەبالغی زۆر و بەمەبەستی پاراستنی گیانی حاجیان ،نەیانتوانی سوننەتی مانەوە لە(منی)جێبەجێ بكەن، بەڵام ژمارەیەك لەحاجیانی هەرێم ،بەتایبەتیش ئەوانەی شارەزا و گەنجن و تەندروستیان باشە و زۆر مەبەستیان بوو سوننەتی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)جێبەجێبكەن،لەسەر مەسئولیەتی خۆیان بەرەو ناوچەی(منی)بەرێكەوتن و بریارە سبەینێ، بەرەو عەرەفە بەرێبكەون. شایانی باسە چەندین ساڵە حاجیانی عیراق و بەسەدان هەزار حاجی جیهان بۆ خۆپاراستن لەقەرەباڵغی یاخود بەهۆی پیریی و كەمتوانایی، لەرۆژی (تەرویە)لەجیاتی مینا راستەوخۆ روو لە عەرەفە دەكەن و شەو لەوێ دەمێننەوە. موفتی سعودیەش لەرۆژانی رابردودا بەردەوام داوای لەخەڵكی بەساڵاچوو و نەخۆش دەكرد كە دەتوانن سوننەتی مانەوە لەمینا لەرۆژی (تەرویە) جێبەجێنەكەن و راستەوخۆ بەرەو عەرەفە بڕۆن كە گەورەترین روكنەكانی حەجە.
|