لقی شارەزووری یەکێتی زانایان و قائیمقامیەتی شارەکە کۆدەبنەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ27ی5ی2021 شاندێکی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی مامۆستا شێخ غازی و م عبدالرحیم سەرپەرشتیاری ناوچەی مەولانا خالدی یەکێتی زانایان و م شێخ طیب كارگێڕی ناوچە لەگەڵ ناوەندی کۆمەڵایەتی قەزای شارەزوور کاک محمدی حاجی زاهرو شاندێکی یاوەری لەدیوانی قایمقامیەتی قەزای شارەزور بەسەرپەرشتی کاک ڕزگار قائمقامی شارەکە کۆبوونەوە.


لەو کۆبوونەوە باس لەچۆنیەتی دابین کردنی زەویەک بۆگۆڕستانی قەزاکە کراو باس لەهۆکارو ئاستەنگ و رێکارەکان کراو بەڕێزکاک ڕزگار ئامادەیی هەمو هاوکاریەک بو بۆ دابین کردنی  زەویە ک بۆ ئەوگۆڕستانە، هەر لە دانیشتنەکەدا چەند پرسێکی تر قسەو باسی لێوە کرا.