ئێوارەی27ی5ی2021 مامۆستا مەلا نورالدین سێگردکانی دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە، کە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بە سەختی بریندار ببوو، دوای چەند شەوێک مانەوە لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا نورالدین سێگردکانی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا نورالدین سێگردکانی)مان پێگه‌یشت، کە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی شارەزاو دڵسۆز بوو، خزمەتێکی زۆری مزگەوت و ئیسلام و موسڵمانانی کردووەو کەسێکی سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و قسەخۆش و خۆشەویستی لای خەڵک بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
28ی5ی۲٠۲1 |