دەڤەری ئاکرێ: شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی بەشداری مەراسیمی بەفەرمی ناساندن و دەستبەکاربوونی بەرپرسی نوێی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 31ی5ی2021 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر حسن مرۆو د. أنس دۆسکی و مامۆستا مەلا حسن قادیانی و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی بە مەبەستی بە فەرمی ناساندن و دەستبەکار بوونی بەرپرسی لقی نوێی ئاکرێ بەشداری مەراسیمێکی تایبەت لە شاری ئاکرێ بوون، کە هەر یەک لە بەرێزان سەیدا مازن قائیمقامی ئاکرێ و مامۆستا سەباح بیتوڵڵا بەرپرسی لقی 9ی پارتی دیموکراتی کوردستان و مامۆستا جوهر حدی بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و شێخ مدثر بەرزنجی بەڕێوەبەری ئەوقافی بەردەرەش و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی بەژداربوون.


سەرەتا بە خوێندنی سورەتی فاتیحە بۆ شەهیدانی کوردو کوردستان و گیانی خوا لێخۆشبوو (د. ملا عبدالله ئاکریی) بەرپرسی پێشووی لقی ئاکری یەکێتی زانایان  مەراسیمەکە دەست پێ کردو چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوىندرايەوە.


پاشان وتەی  لقی ئاکرێ یەکێتی زانایان لە لایەن مامۆستا مەلا ابراهیم ڕەمەزان شێخا پێشکەش کراو تێیدا وێرای بەخێرهێنانی میوانان لقی کرد و تیشکی خستە سەر ڕەوشی لقی ئاکرێ یەکێتی زانایان لەو پرسانەی پەیوەندیداربوون بۆ ئەم مەراسیمە، گوتیشی: ئێمه‌ له‌ لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان رێز له‌خزمه‌ت و خه‌باتی مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌گرین و لایه‌نێكی هاوكار ده‌بین بۆ یه‌كێتی زانایان به‌گشتی و خزمه‌تی زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان به‌تایبه‌تی، هەروەها سوپاسی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زانایان و به‌تایبه‌ت مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌كه‌ین کەهاوخەم و هاوکارو پشتیوانی لقەکەمانن.


پاشان بەرێز د.عبدالله ملا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای ئاماژە بە رۆڵ و خزمەتی د.عبدالله ئاکرەیی تیشکی خستە سەر دیرۆک و خزمەتی زانایان و پێگەی یەکێتی زانایان و ئەرکی ئێستای زانایان لەخزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و گەل و نیشتمان و، پاڵپشتی مەکتەبی تەنفیزی بۆ خزمەتی زانایان دووپات کردەوە.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: زانایانی دەڤەری ئاکرێ هەمیشە خزمەتیان کردووەو شایستەی خزمەت و تەقدیرن ، پێویستە زیاتر هاوکارو هەماهەنگ بن بۆ دەسکەوت و خزمەتی پترو بڵاوکرنەوەی بیری میانڕەوی و نەهێشتنی هەستی توندڕەوی، هەروەک پێویستە مامۆستایانی ئایینی لەچوارچێوەی شەریعەت و واقع مامەڵە بکەن.


لەبەشێکی تری وتەکانی سەرۆکی زانایان گوتی: پیرۆزبایی لە برای بەرێز مامۆستا معید ئاکرەیی دەکەم کە لە شوێنی د. عبدالله ی رەحمەتی دەست بەکار دەبێت، هیوادارم بەرۆحیەتی بەردەوامی پەرە بە خزمەتی زانایان و یەکریزی مامۆستایانی ئایینی بدات و لایەنێکی هاوکارو هەماهەنگ بێت لەگەڵ دام و دەزگاکانی تر بۆ خزمەتی شارەکەو زانایان.


دواتر بەرێز صباح بیت الله بەرپرسی لقی نۆی پارتی وتەیەکی پێشکەش کردو پیرۆزبایی دەست بەکار بوونی لە مامۆستا مەلا معید بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان كردو تەواوی پاڵپشتی خۆیان دەربڕی بۆ بەڕێزیان و لقی ئاکرێ یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی دەڤەرەکە بۆ زیاتر خزمەتکردنی ئایینی ئیسلام ودۆزی کورد وکوردستان.


پاشان شاندی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بە یاوەری ئامادەبووانی مەراسیمەکە وەکو وەفایەک سەردانی گۆڕی بەرپرسی پێشووی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان خوا لێخۆشبوو (د. ملا عبدالله ئاکرەییِ)یان کردو دوای خوێندنی سورەتی فاتيحە، دوعای خێریان لەخوای گەروە بۆ خواست.