ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت خەڵاتی رێزلێنان بە لێپرسراوی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان دەبەخشێت

ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت-CDO و ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردە فیستیڤاڵێکی کلتوریان ئەنجامدا.


لە فیستڤاڵەکەدا کۆمەڵێک چالاکی ئەنجامدرا وەک نمایشکردنی بەرهەمی دەستی و خۆماڵی لەگەڵ دابەشکردنی خەڵات بەسەر 100  کەسایەتی کە خزمەتی شاری چەمچەماڵیان کردوە


هەر لەو مەراسیمە بەڕێز مامۆستا شێخ وەهاب بەرزنجی لێپرسراوی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان یەکێک بوو لە و کەسایەتیانەی کە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا لەلایەن  ڕێکخراوی ناوبراوەوە ، لە بەرامبەر ماندوێتی و خزمەت کردن بە خەڵکی سنورەکەو بەردەوامی چالاکیەکانی لەناو کۆمەڵگە.