لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

 ئەمڕۆ دووشەمە31/5/2021  بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عبداللە دەروەكۆتری بەرپرسی لق و ئامادەبوونی سەرجەم كارگێڕان و بەرپرسی ناوچەكان کۆبونەوەی ئاسایی لقی ڕانیەی یەکێتی زانایان ئەنجامدرا.


سەرەتا دەست خۆشی لەکارو چالاکیەكان کراو پاشان تەئكید لەسەر یەكڕیزی و برایەتی نێوان زانایان بەگشتی و ئەنجومەنی لق بەتایبەت كرایەوە.


لەتەوەرێكی تردا ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان و زانایان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، پاشان بەچەند بڕیارێك كۆبونەوە كۆتایی پێھات.


 


د.ئومێد محمد.. راگەیاندنی لق