لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان لە کۆبونەوەیەکدا چەند پرسێک گەنگەشە دەکات

 ڕۆژی دووشەممه 31/5/2012 له بارەگای لقی چه مچە ماڵی یە کێتی زانایان و بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستاشێخ وهاب سە نگاوی و بە ئاماده بوونی جێگری لق و ژمارەیەک له کارگێڕان و ستافی لیژنه ی فە توا و ناوچەکان کۆبونەوەی لقی چەم چەماڵی یە کێتی زانایان ئە نجام دراو تێدا ئەم چەند خاڵه تاوتوێ کران :


1- سەرجەم نوسراوەکانی مه کتەبی تە نفیزی خوێندرانەوەو گفتوگۆی پێویستیان له بارەوە کرا .


2- باسی ناوەرۆکی دانیشنی سەرکردایەتی و گۆڕانکارییەکانی مه کتەبی تە نفیزی و سەرکردایەتی و لقی ئاکرێ کرا له دوای وەفاتی مه رحوم د. عبدالله ئاکرێی .


3- گفتوگۆ کرا سەبارەت بە ده وامی لق و ناوچە کان و باری نا ئاسایی کاتی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی  و جە ختکرایەوە له توندو تۆڵکردنە وەی سەرجەم بە شەکانی لق و ناوچەکان .


4- کاتی بانگ و نوێژەکان له سەر ئاستی چەمچەماڵ تاوتوێ کراو بڕیار درا کە چاوەڕوانی بڕیارەکانی لیژنەی تایبەتی وەزارەتی ئەوقاف بکرێت سەبارەت بەو پرسە .


5-چالاکی و هاوکاریەکانی لقی چەمچەماڵ بۆ زانایانی ئایینی سنورەکە بەرز نرخێندرا لە لایەن ئامادەبوانەوە .


6- دەستخۆشی لە ڕێکخراوی cdo كرا كە خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشیوە بە لێپرسراوی لقی چەمچەماڵ وەک کەسایەتییەکی ئایینی .


6- ژمارەیەک ناسنامەی ئەندامان درانەوە بە ناوچەکان .


7- بڕیاردرا بەشداری لەیاد و بۆنەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا بکرێت .


8- کاری ناوچەکان و خاڵە لاواز و بەهێزەکانی ئۆرگانەکانی لق تاوتوێ و هەڵسەنگاندنیان لە بارەوەکرا.