ئەمرۆ 3ی6ی2021 بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا مەلا حسن قادیانی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازیان لە بەرێز کاک احمد قادرەسۆر قائیمقامی قەزای رواندوز کرد.
لەدانیشتنەکەدا سەرەتا قائیمقامی رواندوز خۆشحاڵی خۆی بە دیداری یەکێتی زانایان دەربڕی و باسی لە رۆڵی زانایان و خزمەتی بەردەوامیان لە پێناو کۆمەڵگە کردەوە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای خۆشحاڵی سوپاسی هەڵوێستی قائیمقامی قەزای رەواندوزی کردو تەئکیدی لە هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەپێناو خزمەتی ئایین و کۆمەڵگە کردەوە.
شایەنی باسە لە دانیشتنەکە باس لە رەوشی ئایینی سنووری قەزای رواندوزو رۆڵ و خزمەتی زانایانی ئایینی لەو دەڤەرە کراو چەند پرسێکی تری پەیوەست گفتوگۆی لەبارەوە کرا. |