له هه‌رێمی كوردستان زۆر قسه‌ی چاك و خراپ ده‌كرێ، زۆر پڕۆژه‌ی باشیش پێشكه‌ش ده‌كرێ، وه‌لێ كاریان پێ ناكرێ، ئیتر له ئه‌نجامی تاك ده‌سه‌لاتی و توندڕهویو بالاده‌ستی حزبی‌و...هتد.
كوردستان سته‌م و بێدادی و خراپه‌كاری و گهندهڵیو كه‌موكوڕی زۆری تیایه، پێویستی به چاره‌سه‌ركردنه، تاكو كوردستان نهشلهژێ و كاردانه‌وه‌ی خراپی لێ نه‌كه‌وێته‌وه، كوردستان به دڵی ده‌سه‌لاتدارانه نه‌ك به دڵی چه‌وساوه‌و هه‌ژارو ماف خوراوو بێكارو بێ سه‌رپه‌رشتان، ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، به زووترین كات گۆرانكاری و چاكسازی نه‌كرێ، ڕۆژ بۆ ڕۆژ ناڕه‌زایی خه‌ڵك گه‌شه دهكاو كاردانه‌وه‌ی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له ڕووی دڵسۆزیمان بۆ كوردستان، وه‌ك چاككردنی بارودۆخی كوردستان به‌كورتی ئه‌م چه‌ند خاڵه وه‌كو پڕۆژه‌ی چاكسازی كوردستان ده‌خه‌مه ڕوو، ده‌نا چه‌ندان شتی تری چاك هه‌ن، هیوادارم لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سودی لێ وه‌ربگرن و كاری پێ بكه‌ن.
1- سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی حزب نه‌بێ: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بێ لایهنیو یهكلابونهوه بۆ كوردستان، پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی حزب نه‌بێ، چونكه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌موانه ،پێویسته وه‌كو یه‌ك سه‌یری خه‌ڵك بكا و كار بۆ كوردستان بكا، به ناوچه‌كاندا بگه‌ڕێ و كێشه‌ی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكا و رۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێم ببینێ نه‌ك سه‌رۆكی حزب.
2- جیاكردنه‌وه‌ی حزب له ده‌سه‌ڵات: حكومه‌ت شتێكی گشتی یه‌و هی ههمووانهوحزب شتێكی تایبه‌تی یه، پێویسته حزب ده‌ست نه‌خاته ناو كاروباری حكومه‌ت و به‌سه‌ری دا زاڵ نه‌بێ و، ده‌سه‌ڵاتی له حكومه‌ت جیا بكرێته‌وه، تا ئێستاش له كوردستان حزب حكومه‌ت به ڕێوهدهباو ئاراسته‌ی دهكاو به‌سه‌ریدا زاڵه، حكومه‌ت له ژێر ده‌ستی بڕیاری حزبه. حزب شتێكی تایبه‌ته. پێویسته حزب كاری خۆی بكا، دام‌و ده‌زگا ده‌سه‌لاتداره‌كانی وه‌ك حكومه‌ت و پاڕلهمانیش كاری خۆیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان له‌بری حكومهتوپارلهمان دابنرێ باشتر و كاراتره.
3- بونی موتابه‌عه و موحاسه‌به: پێویسته یاسا‌و دادگا و سه‌رۆكی هه‌رێم و پاڕله‌مان و حكومه‌ت بهكردارو مه‌یدانی موتابه‌عه‌و موحاسه‌به‌ی كاروبار‌و كه‌سه‌كان بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی خراپن ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و محاسه‌به‌یان بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی باشن خه‌ڵاتیان بكه‌ن، به‌شێكی زۆری ماڵ و موچه‌ی مهسولان بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه، موچه زۆره‌كانی به‌رپرسه‌كان زۆر كه‌م بكرێته‌وه.
4- گۆرانكاری و چاكسازی: كه‌موكوری زۆر له كوردستان هه‌ن، پێویسته ده‌سه‌ڵات له ئێستاوه پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك داوا بكا‌و ناچار بكرێ، گۆرانكاری و چاكسازی له دام‌و ده‌زگاو كار‌و پۆست‌و به‌رپرسه‌كاندا بكه‌ن، خه‌ڵكێك له‌كار لابده‌ن و كاروباره‌كان چاك بكه‌ن، له‌سه‌ره‌وه له خۆیانه‌وه پێدابێن، به جۆرێ جێی دڵخۆشی خه‌ڵك بێت.
5- دامه‌زراندن و گێڕانه‌وه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌ر حزبه‌كانی تر‌و بێ لایه‌ن بوونیان دانه‌مه‌زراون و فه‌سڵ كراون، زیاتر یه‌كێتی و پارتی به هره‌مه‌ند بوونه، پێویسته له هه‌موو ناوچه‌كان له هه‌موو چین و توێژ‌و به‌ش و بوار‌و لایه‌نه‌كان خه‌ڵكی مه‌حروم و مه‌غدور دابمه‌زرێ و فهسڵكراوهكانیش بگهڕێندرێنهوهو ڕاژه‌ی رابردوویان بۆ حسێب بكرێت.
6- خانه‌نشین كردن: پێویسته خه‌ڵكێكی تری مافخوراو و شایسته له هه‌موو ناوچه‌و حزبه‌كان خانه‌نشین بكرێت، پله‌و موچه‌ی خه‌ڵكێكیش به‌رزبكرێته‌وه.
7- دابین كردنی ژیان: پێویسته ژیانی پیرو په‌ككه‌وته‌و كه‌مئه‌ندام و شه‌هیدو یهتیمو ئه‌نفالكراو و بێ سه‌رپه‌رشت وبێكارو موحتاجان دابین بكرێ.
8- هاوكاری و هاوسه‌رگیری: پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ڕێو جێ‌و به پاره‌و به زهویو به پێشینه هاوكاری پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بكرێت.
9- نیشته‌جێ كردن: پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بره‌و به پرۆسه‌ی نیشته‌جێ كردنی كرێچی‌و بێ جێ‌و بێ خانووان بدرێ‌و، زه‌وی به‌سه‌ر خه‌ڵكاندا دابه‌ش بكرێ كه وه‌ریان نه‌گرتووه.
10- گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كان: زۆر كه‌س زه‌وی و زار‌و خانوو به‌ره‌و موڵك وماڵو باره‌گاو دوكان و ..... هتدی لێ زه‌وت كراوه، مافی داگیركراوه، ئه‌و شتانه‌ی بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه. كێشه‌ی ده‌ركراوو نان بڕاوان چاره‌سه‌ر بكرێ.
11- به‌رپاكردنی ئازادی: پێویسته له زۆر ڕوه‌وه ئازادی ئیجابی ومهشڕوع به‌رپا بكرێ، وه‌ك: ئازادی: ئاینیوخواپهرستیو بیر‌ورا، رۆژنامه‌وانی، سه‌فه‌ركردن، وتاردان، بازرگانی، دروستكردنی حزب‌و رێكخراو، ...هتد.
12- نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی: گه‌نده‌ڵی نه‌خۆشیه‌كی زۆر كوشنده‌و ترسناك و باوه له كوردستان، پێَویسته چاره‌سه‌رو بنبڕ بكرێ، وه‌ك: واسته و سڕهبڕی و سته‌م و بێ دادی و به‌رتیل وبن دیوار‌و داگیركردن وقۆرخكاری و ...هتد .
14- یه‌كخستنی دهسهڵاتو نه‌هێشتنی دووئیداره‌یی: تا ئێستاش دووئیداره و دوو ده‌سه‌ڵاتی یه له هه‌ولێرو له سلێمانی، سه‌رۆك حكومهتو سه‌رۆك هه‌رێم هه‌ر كه‌سه و له شوێنی خۆی هه‌موو شته‌كانی پێ ده‌كرێ، له‌ناوچه‌ی غه‌یری خۆی هه‌موو شتی پێ ناكرێ، یه‌ك بڕیار‌و ده‌سه‌ڵات نی یه. سنوری سه‌ربازی كاتی شه‌ڕه‌كانی ناوخۆ هه‌رماوه‌و كه‌س قه‌بوڵ ناكا ئه‌و ی تر یه‌ك پێ بێته پێش.
15- به‌شداری پێكردنی لایه‌نه‌كان: لایه‌نه‌كانی تری كوردستان زۆر مهغدورو چه‌وساوه‌و بێ به‌شن، پێویسته له ده‌سه‌ڵات و مافه‌كان وچارهنوسو بڕیاره‌كان به‌شداری بكه‌ن، دهسهڵاتوبڕیاریان ههبێو مافیان دابین بكرێ .
16- كاراكردنی رۆلی یاسا‌و دادگا‌و دامودهزگاو ده‌سه‌ڵاته‌كان: پێویسته به‌كردار و به ئیجرائات كار به یاسا و دادگا بكرێ نه‌ك به قسه، له كوردستان یاسا بۆ چینی هه‌ژارو بێ كه‌سه، خه‌ڵكی ده‌سه‌ڵاتدار شه‌ق له‌یاسا هه‌ڵده‌دا، ده‌سه‌ڵات له سه‌رووی یاسا و دادگایه، ده‌سه‌ڵات سپی ڕه‌ش ده‌كا و ره‌ش سپی ده‌كا. پێویسته هه‌موو كه‌س له‌به‌رده‌م یاسا و دادگا وه‌ك یه‌ك بێ، كه‌س بێ یاسا‌و دادگا بانگ نه‌كرێ‌و نه‌گیرێ، له‌كاتی گیران قه‌ره‌بووی بۆ بكرێته‌وه .
17- به‌رپاركردنی دادگه‌ری: پێویسته دادگه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و ژیان له نێو خه‌ڵكی پیاده‌و په‌یره‌و بكرێ، هه‌ر كه‌سه‌و به‌ش و مافی خۆی پێ بدرێ. هه‌موو كه‌س به هاوڵاتی بزانرێو حسابی خۆی بۆ بكرێت .
18- ته‌ملیك كردنی زهویو زار: پێویسته ڕێگه به خه‌ڵك بدرێ خانوبه‌ره بۆ خۆی بكا، خانوو و زهویو زاریان له‌سه‌ر تاپۆ بكرێ.
19- پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزاری: پێویسته حكومه‌ت زیاتر پڕۆژه‌و خزمه‌ت گوزاری زۆرتر پێشكه‌ش به خه‌ڵك بكا، به تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی تا ئێستا به‌هره‌مه‌ند نهبوونهوبێ به‌شن، جاده‌و ڕێگاوبان و ئاو و كارهبارو خه‌سته‌خانه و مزگه‌وت و پرد‌و قوتابخانه و خانوو ... هتدیان بۆ چاك بكرێت.
20- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان: له كوردستان كێشه‌و كه‌موكوڕی زۆرن، پێویسته ده‌سه‌ڵات سۆراغیان بكا‌و چاكیان بكا.
21- به فه‌رمی كردنی ده‌زگا تایبه‌ته‌كان: هه‌ندێ دام‌و ده‌زگای حزبی هه‌ن وه‌ك ده‌زگای پاراستن و زانیاری‌و ... هتد، ته‌ده‌خول به كۆمه‌ڵگه‌و حكومه‌تی ده‌كه‌ن، ده‌زگای حزبن نه‌ك حكومه‌ت، پێویسته رۆڵی پۆڵیس كارا بكرێ، ئه‌وانه كار له ناوخۆی حزب بكه‌ن نه‌ك له ناو خه‌ڵك و حكومه‌ت.
22- نه‌هێشتنی كارمه‌ندی وه‌همی: له كوردستان كارمه‌ند و پاسه‌وان و خه‌ڵكی بن دیوار‌و وه‌همی زۆره له‌سه‌ر حسابی حكومه‌ت، موچه وه‌ر ده‌گرێ بێ ئه‌وه‌ی كارودهوام بكا، كاریان بۆ دابین بكرێ و به فه‌رمی بكرێن، بێكارو مشه خۆر نه‌مێننه‌وه.
23- پیاده‌كردنی یه‌ك سیسته‌می: پێویسته بۆ هه‌موو كاروبار‌و لایه‌ن و كه‌سه‌كان یه‌ك یاسا و سیسته‌م پیاده و په‌یڕه‌و بكرێ، نه‌ك بانێكه و دووهه‌وا، بۆ وێنه: ئه‌گه‌ر خانه‌نشین بۆ پێشمه‌رگه‌ی دێرینه، ئه‌گه‌ر دیوه‌خانه ده‌درێ، ئه‌گه‌ر پیاو ماقوڵان موچه‌یان هه‌یه، ئه‌گه‌ر چه‌ك یاساغه، ئه‌گه‌ر یاسا سالاره، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت دانه به ڕێكخراوه‌كان، ئه‌گه‌ر گرتن و محاسهبهكردنه ...، ئه‌گه‌ر هه‌رشتێكی تر هه‌یه پێویسته بۆ هه‌مووان وه‌كو یه‌ك بێ، نه‌ك به‌سه‌ر هه‌ندێكاندا، جێبه‌جێ بكرێ و به‌سه‌ر ههندێكشدا نا.
24- كاراكردنی كه‌رتی گشتی: له‌به‌ر كۆمپانیا و كه‌رتی تایبه‌ت زه‌ڕبه‌ی زۆر وه حكومه‌ت و كه‌رتی گشتی و خه‌ڵك كه‌وتووه، كه‌رتی تایبه‌ته و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان و بازرگانی نێو ده‌وڵه‌تیش هه‌مووی هی مه‌سوله‌كان و شهریكهكانه، حكومه‌ت بۆ خۆیان به‌كار دێنن، بۆ وێنه كار و خهدامهتی حكومه‌ت به مقاولاتی ده‌ده‌نه كۆمپانیا و كه‌رتی تایبه‌تی خۆیان تا پاره‌كه بۆ خۆیان بگه‌ڕێته‌وه، له‌به‌ر خۆیان زه‌ڕبه له حكومه‌ت و خه‌ڵك ده‌ده‌ن، سهروهتو سامان‌و بازرگانی قۆرخكراوه، بۆیه سه‌رمایه‌داری مه‌سوله‌كان زۆر خه‌یاڵی یه له كوردستان.
25- دانانی خه‌ڵكی ده‌ست پاك له‌سه‌ر كار و لادانی خه‌ڵكی خراپ له كاروبار‌و پۆسته‌كان.
26- ئازادكردنی گیراوی بێ تاوان و سیاسی و ده‌ركردنی بریاری لێبوردن‌و، نه‌گرتنی خه‌ڵك له‌سه‌ر ئینتیمای سیاسی‌و ئیسلامی‌و حزبی.
27- دیاریكردنی چاره‌نووسی گیراو‌و بێ سه‌ر و شوێنان و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان.
28- نه‌هێشتنی خراپه‌كاری و مادده سڕكه‌رو سه‌رخۆشكه‌ر و زیانبهخشو تێكدهرو به‌سه‌رچوه‌كان.
29- گێڕانه‌وی موڵك و ماڵی حكومه‌ت: زۆربه‌ی حزبه‌كانی كوردستان له دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 ی كوردستان هه‌ركه‌سه‌و به ئه‌ندازه‌ی خۆی موڵك و ماڵ و بینایه‌ی حكومه‌تیان لایه‌و بۆ حزب داگیریان كردووه، به تایبه‌ت پارتی‌و یه‌كێتی خانوبه‌ره‌و بینایه‌ی زۆریان لایه، كه‌چی جارجاره‌ش باسی لایه‌نه بچوهكان ده‌كه‌ن، پێویسته هی هه‌مووان بدرێته‌وه حكومه‌ت، هه‌موویان وه‌كو یه‌ك لێیان بستێننه‌وه، ده‌نا ئه‌وه‌ی له حزبه‌كانی تریش یان وه‌رگرتۆته‌وه بابۆیان بگێڕنه‌وه‌و سته‌میان لێ نه‌كه‌ن، یابا بۆیان قه‌ره‌بووبكه‌نه‌وه.
30- ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن: له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی رابردووی كوردستان فشار‌و ته‌زویراتی تیابووه، پێویسته له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا هه‌ڵبژاردنێكی پاك و روون و بێ فشار ئه‌نجام بدرێ به‌سه‌رپه‌رشتی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمسیۆنی باڵای عێراق.
31- قه‌بوڵكردنی پڕۆژه‌ی چاك: پێویسته ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی كوردستان، پڕۆژه‌و پێشنیاری چاكی هه‌موو خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان وه‌ربگرن و كاری پێ بكه‌ن، نه‌ك ره‌تی بكه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نیه، یا له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێ.
32- دابین كردنی كار: پێویسته له هه‌موو كه‌رت و بواره‌كان كار بۆ خه‌ڵك دابین بكرێ.
33- به‌نیزامی كردنی هێزه‌كان: پێویسته هێزه‌كانی كوردستان وه‌ك سوپا‌و پۆڵیس و ئاسایش و پاسه‌وانی سنور‌و مرورو .... هتد بێ لایه‌ن بن و به نیزامی بكرێن، هی خه‌ڵك و حكومه‌ت بن نه‌ك هی حزب و كه‌سه‌كان.
34- سوڵحكردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن: پێویسته ده‌سه‌ڵات سوڵح له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان بكا، به‌شێوه‌یه‌كی كارا‌و به‌رچاو به‌شداریان له حكومه‌ت، له هه‌موو دام‌و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كان پێ بكا، واته له هه‌موو شوێنه‌كان به‌شێكی باشیان هه‌بێ نه‌ك ته‌نها وه‌زیر بێ وه‌زاره‌تیان هه‌بێت، له‌میانه‌ی ئه‌وه سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی هه‌رێم جێگره‌كانیان له ئۆپۆزسیۆن بێ به‌تایبه‌ت له لایه‌نه ئیسلامیه‌كان.
35- پێدانی پێشینه: پێویسته حكومه‌ت پێشینه به‌لایه‌ن و چینه پێویسته‌كان بدا، وه‌ك كارمه‌ندان، خانه‌نشینان، خانوبه‌ره، هاوسه‌رگیری، كه‌م ئه‌ندامان، ... هتد.
36- هه‌لگرتنی باج: پێویسته حكومه‌ت وه‌كو هاوكاری باج له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌لبگرێ، لای كه‌می كه‌می بكاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆره.
37- سوككردنی كرێی ئاو و كاره‌باو مافه پێویسته‌كان.
38- كه‌مكردنی نرخی خۆراك و سوته‌مه‌نی و رسوماتی فه‌رمانگه‌كان.
39- پاراستنی مافی مرۆڤ و ئاسایش‌و سوكایه‌تی نه‌كردن به پیرۆزییه‌كانی ئایین‌و هێرش نه‌كردنه سه‌رئیسلام.
40- فه‌رق و جیاوازی نه‌كردن له ئه‌رك و ماف و كار‌و ده‌سه‌ڵات و ناوچه‌و لایه‌نه و تاكه‌كان له ژیان‌و سه‌فه‌رو خوێندن‌و فه‌رمانگه‌كاندا.
41- سته‌م نه‌كردن له خه‌ڵك: ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه حكومه‌ت خه‌ڵك سه‌ربه‌رزو خۆشگوزار بكا‌و بژێنێت، نه‌ك له‌سه‌ر شانی خه‌ڵك بژی و سته‌میان لێ بكا‌و بیان چهوسێنێ ته‌وه.
42- هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی هه‌رێم چه‌ند راوێژكارێكی هه‌مه‌لایه‌نی جیاجیان هه‌بێ له هه‌موو ئاین‌و حزب‌و بواره‌كان پێك بێت .
43- هێرشی راگهیاندنو زمانی زبر بۆ سهریهكتر كه‌م بكرێته‌وه.
44- چاككردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه ڕه‌وش و ڕه‌وشتی خه‌ڵك تێك ده‌ده‌ن له میدیاكان.
45- پێویسته یاساكانی په‌ڕله‌مان له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دهربكرێنو پێچه‌وانه‌ی ئاینی ئیسلام نه‌بن.
46- گرنگی دان به كشتوكاڵ و به‌رهه‌مهێنانی خۆماڵی و هاوكاری كردنی كرێكار‌و جوتیارو چاككردنی كێشه‌ی وه‌رزی.
47- دابین كردنی كه‌لوپه‌ل و ئامێر‌و ده‌زگای چاك و پێشكه‌وتو بۆ دام‌و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كان.
48- به‌رپاكردنی چاككسازیوگۆڕان له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن و خوێندن‌و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و بازرگانی و سه‌ربازی و ... هتد.
49- ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند‌و دێهاتو زهویو زاره‌كان .
50- ئیتر چه‌ندان گۆرانكاری و چاكسازی و ئیجرائاتی تری پێویست و هه‌مه‌لایه‌ن بكرێن.
له كۆتایی دا پێموایه، ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌مه جێ به جێ بكرێ، تا ڕادده‌یه‌كی زۆر بارودۆخی كوردستان چاك ده‌بێ و خه‌ڵكیش رازی ده‌بێ و له به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌و فه‌قیر سودی لێ وه‌رده‌گرێ، ده‌نا چاوه‌ڕێی خراپتر‌و توڕه‌بونی زیاتری خه‌ڵك ده‌كرێ، زه‌ره‌ر له نیوه بگه‌ڕێته‌وه قازانجه.
میكانیزمی جێ به‌جێ كردنی پرۆژه: پێویسته لێژنه‌یه‌كی باڵا وكارا له هه‌موو لایه‌نه‌كان پێك بێ و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم مخهووهل بكرێ له موتابه‌عه و موحاسه‌به‌و ئیجرائات كردن. |