دوێنێ پێنج شەممە 10-6-2021 لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان ئێوارە کۆڕێکی ڕێکخست بۆ مامۆستا محمدامین چەمچەماڵی سەرۆکی پێشوتری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە باخچەی سەنتەری گەنجانی شۆڕش بەئامادەبونی ژمارەیەک مامۆستای ئایینی و کەسایەتی و ڕۆشنبیران .
سەرەتای کۆڕەکەش بەخوێندنی قورئان و وتەی لقی چەمچەماڵ دەستی پێکرد و دواتر مامۆستا مەلا حمەامین چەمچەماڵی تیشکی خستەسەر چەند لایەنێک لە ژیانی مەلایەتی خۆی و کار و ڕۆڵی لەناو یەکێتی زانایاندا و ئەو قۆناغانەی کەزانایانی کوردستانی پێدا تێپەڕیوە تا قۆناغی ئێستای .
لەلایەن ئامادەبوانیشەوە کۆڕەکە دەوڵەمەند کرا بە پرسیار و ڕاگۆڕینەوەو گفتوگۆی هێمنانە . |