رۆژی 28ی6ی2021 مامۆستا مەلا محمد پیرزینی قوڕئانخوێنی دەنگخۆشی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مەلا محمد پیرزینی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی قوڕئانخوێنی دەنگخۆشی شاری هەولێر (مەلا محمد پیرزینی)مان پێگه‌یشت، کە لەگەڵ ئەوەی کەسێکی حافز بوو، بەڵام کەسێکی رووح سووک و خۆشەویستی لای خەڵک بوو، بەدەنگە خۆشەکەی و دڵسۆزی بۆ ئیسلام خزمەتێکی زۆری بە قورئان و زانستی جوانخوێندنەوەی قوڕئان کردووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
29ی6ی۲٠۲1 |