لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی بالای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەکات

 ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/7/1 بەرێزان کاک زێندین بریکاری وەزارەت و دکتۆر دیار بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و حاجی رێباز بەڕێوەبەری ئەوقافی شقلاوە سەردانی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایانیان کردو لەلایەن بەرێز مامۆستا تحسین خۆشناو بەرپرسی لق و ژمارەیەک لە کارگێڕان و مامۆستایان بە گەرمیەوە پێشوازی کران.


لەدانیشتنەکەداهەردوولا وێڕای خۆشحاڵی بەدیدارەکەو قسەکردن لەبارەی دۆخی ئێستاو رەوشی ئایینی لەهەرێم، کۆمەڵێک پرس و بابەتی پەیوەست بە هەردوولاو زانایانی ئایینی و پرسە ئایینیەکان و چەند پرۆژەو هەنگاوێکی رۆشنبیری بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.


هەرلەم دانیشتنە دا بەرپرسی لق بەناوی مامۆستایان داوای چارەسەرێک بۆ مامۆستایانی خۆبەخش و یەکسانکردنی تعدیل شهادە بە شەشی ئامادەیی و مۆلەتی کردنەوەی حوجرە .


شاندی وەزارەت مزگێنیدا بەکردنەوەی پەیمانگایەکی زانستە ئیسلامیەکان و هەروەها کردنەوەی حوجرە بەڕێنمایی نوێ و گەڕاندنەوەی مولکەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کارو باری ئاینی هەروەها گەڕاندنەوەی مەدرەسەکانی ئاینی بۆ سەر وەزارەتی ئەوقاف,


 


ملا زهرالدین خیلانی کارگێڕی لق و بەرپرسی ڕاگەیاندن