ئەمرۆ 9ی7ی2021 مامۆستا مەلا محمد ئیلنجاغی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری کۆیە كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا محمد ئیلنجاغی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی دیاری شاری کۆیە (مامۆستا مەلا محمد ئیلنجاغی)مان پێگه‌یشت و خەمباری کردین، مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو هەڵکەوتوو بوو، خزمەتێکی زۆری مزگەوت و ئیسلام و موسڵمانانی کردووەو کەسێکی میواندۆست و دیندارو کۆمەڵایەتی بوو. هەروەها ئەندامێکی کارای لقی کۆیەی یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
9ی7ی۲٠۲1 |