ئافره‌تێك له ماڵ ده‌رچوو و له ناكاو تووشی سێ پیره‌مێرد بوو. ئافره‌ته‌كه وتی: ئێوه ناناسم به‌ڵام له‌وه ده‌چێ برسیتان بێت، فه‌رموو وه‌رنه ژووره‌وه. شتێك بخۆن. پیره‌مێرده‌كان پرسیان: پیاوه‌كه‌ت له ماڵه؟ ئافره‌ته‌كه وتی: نه‌خێر له‌سه‌ر ئیشه. پیره‌مێرده‌كان وتیان نایهیینه ماڵه‌وه.
دوای نێوه‌ڕۆ كه پیاوی ئافره‌ته‌كه گه‌ڕایه‌وه و ئافره‌ته‌كه هه‌موو رووداوه‌كه‌ی بۆ باس كرد و پیاوه‌كه وتی: بڕۆ پێان بڵێ من له‌ماڵه‌وه‌م و با بێنه ژووره‌وه. پاشان ئافره‌ته‌كه رێنمای كردن بۆ ژووره‌وه و به‌ڵام ئه‌وان وتیان: ئێمه ناتوانین هه‌موومان بێینه ژووره‌وه و ئافره‌ته‌كه‌ش هۆكاره‌كه‌ی لێیان پرسی و یه‌كێكیان بۆی روون كرده‌وه‌و وتی: ناوی من ده‌وڵه‌مه‌ند(پروت) ه، ئیشاره‌ی بۆ هاوڕێكانی كردوو ئه‌ویان سه‌ركه‌وتن(موفقیت)ه و ئه‌وی دیكه‌یان خۆشه‌ویستی(عشق)ه.
ئافره‌ته‌كه رووداوه‌كه‌ی بۆ باس كرد بۆ مێرده‌كه‌ی و مێرده‌كه‌یشی به خۆشحاڵییه‌وه وتی: با ده‌وڵه‌مه‌ند(پروت) ه بێیته ژووره‌وه ماڵه‌كه‌مان پڕ كه‌ین له سه‌روه‌ت و سامان. به‌ڵام ئافره‌ته‌كه به پێچه‌وانه‌و وتی: بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌عوه‌ت نه‌كه‌ین. له‌م به‌ینا كچه‌كه‌یان كه ئاگاداری بابه‌ته‌كه بوو و تی: بۆ خۆشه‌ویستی(عشق)ه ده‌عوه‌ت نه‌كه‌ین و ماڵه‌كه‌مان پڕ كه‌ین له خۆشه‌ویستی؟ پاشان پیاوه‌كه ته‌ماشایه‌كی ژنه‌كه‌ی كردوو وتی: بڕۆ بانگی خۆشه‌ویستی(عشق)ه بكه با به‌قسه‌ی كچه‌كه‌مان بكه‌ین. پاشان ئافره‌ته‌كه رۆشت بۆ لای پیرمێردهكان و تی: كامه‌تان خۆشه‌ویستی(عشق)ه؟ تكایه وه‌ره ژووره‌وه‌و میوانی ئێمه به. له‌و كاته‌دا خۆشه‌ویستی(عشق)ه هه‌ستا و ڕۆشت به‌ره‌و ماڵ. پاشان ئه‌و دوو نهفرهكهی تریش_هاوڕێكانی_ هه‌ڵسان و له‌گه‌ڵی رۆشتن. ژنه‌كه به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه وتی: من ته‌نها خۆشه‌ویستی(عشق)م ده‌عوه‌ت كردووه!!! له‌م مابه‌ینه‌دا خۆشه‌ویستی(عشق) وتی: ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌ر یه‌ك له ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌ركه‌وتنت ده‌عوه‌ت كردایا ئه‌وا ئێمه‌ی دوو نه‌فه‌ر مه‌جبوور بووین له ده‌ره‌وه بمێنینه‌وه و به‌ڵام كاتێ ئێوه خۆشه‌ویستی(عشق) تان ده‌عوه‌ت كردووه، هه‌ر شوێنی من بڕۆم ئه‌وانیش له‌گه‌ڵمدا دێن.
هه‌ر شوێنێ كه خۆشه‌ویستی(عشق) هه‌بێت ئه‌وا ده‌وڵه‌مه‌ندی(پروت) و سه‌ركه‌وتن (موفقیت) یش هه‌یه...!!!!
كلیلی وشه‌كان:
پروت: هوڵهمهندی
عشق: خۆشه‌ویستی
موفقیت:سه‌ركه‌وتن
سه‌رچاوه: سایتی نوگرا...10/12/21
له فارسییه‌وه كراوه به كوردی |