لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ  ١٥/٧/٢٠٢١ كۆبونەوەی ئاسایی لقی ڕانیەی یەكیەتی زانایان بەسەر پەرشتی بەڕێز  بەپرسی لق مامۆستا عبدللە دەرۆكۆتری بەپرسی لق و بە بەشداری سەرجەم كارگێڕان و ناوچەكان ئەنجام درا.


لەدانیشتنەكەدا وێڕای پێداچوونەوە بە بڕیارەكانی پێشوو تر گفتوگۆكرا دەربارەی هەوڵەكانی یەكیەتی زانایان بۆ گێڕانەوەی مدرەسە دینیەكان بۆسەر وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و هەروەها ڕێنمایەكانی كردنەوەی حوجرەی مزگەوتەكان لەو بارەیەوە دەست خۆشی لە مەكتەبی تەنفیزی كرا لە پای هەوڵ و كۆشی بەردەوامیان لەو بوارەدا كە لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی پەروەردە گەیشتونەتە ئەنجامێكی باش هەر لەكۆبونەوەكەدا ئەو فەتوایانەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا خوێندرایەوە كە دەربارەی چەند پرسێكی گرینگ نوسرابوون


لە تەوەرێكی تری دانیشتنەكەدا باس لە خوێندنی ئەكادیمی زانایان كرا لەدەرەوەو ناوەوەی هەرێم و چۆنیەتی هەوڵدان بۆ چارەسەری ئەوانەی بڕوانامەیان هەیەو تائێستا ڕاستاندنیان بۆ نەكراوە وە ئەوانەشی كەدەیانەوێ بخوێنن بەڵام كێشەی مۆڵەتیان هەیە بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە مەكتەبی تەنفیزی و یەكیەتی زانایان كرا كە لەڕێگەی خۆیانەوە هەوڵی چارەسەری كێشەی ئەو زانایانە بدرێ.


بەشی ڕاگەیاندنی لقی ڕانیەی یەكیەتی زانایان