ئەمرۆ 29ی7ی2021 بەرێز ماموستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لقەکەمان پێشوازی کرد لە هەریەکە لە بەڕێزان کاک هەلگۆرد شێخ نجیب قایمقامی قەزای سۆران و کاک احسان چەلەبی بەرێوەبەری نەحیەی سیدەکان و مقدم هەرێم بەڕێوبەری پۆلیسی ناو شار.
لە دیدارەکەدا کارگێڕانی لق ئامادەبوون لە دانیشتنەکەدا چەند سەرنج و تێبینیەکی شاری سۆران گفتوگۆیان لەسەر کراو پەیوەندیەکانی یەکێتی زانایان و یەکە ئیداریەکانی سۆران تەئکیدی لەسەر کرایەوە.
راگەیاندنی لقی سۆران |