لقی شارەزووری یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەفدێکی زانایانی ئایینی باکوری کوردستان دەكات

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨-٨-٢٠٢١ لە بارەگای لقی شارەزووری یەکیتی زانایانی ئایینی، بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا شێخ غازی، بەرپرسی لق، بەڕێز مامۆستا عبدالرحیم، مامۆستا یاسین، مامۆستا فارس، کارگێڕانی لق. وە بەڕێز مامۆستا فەهمی ئەندامی لیژنەی فتوای لقی شارەزوور.


پێشوازییان کرد لە وەفدێکی زانایانی ئایینی کە لە کوردوستانی باکوور لە شاری ئامێدییەوە تەشریفیان هێنابو، لەلایەن مامۆستا شێخ غازی بەرپرسی لق، پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا، وە لە لایەن بەڕێزیانەوە ووتەیەک پێشکەش کرا، لە ووتەکەدا جەخت لەسەر ڕۆڵ و پێگەی زانایانی کوورد کرا لە مێژوودا کە چ ڕۆڵ و کاریگەرییەکی گرنگیان هەبوە لە ناساندنی کوورد و کوردوستان.


وە لە هەمانکاتیشدا میللەتی کورد تاکە میلەتێکن کە چەندە بەرخۆدان و تێکۆشان و خزمەتیان پێشکەش کردووە وە لەبەرامبەردا نەیارانی میللەتی کورد ئەو ڕۆڵ و ماندووبونەیان لەبەرچاو نەگرتووە، وە هەمیشە هەوڵ دراوە کە شوناسنامەی کورداتیەتی بسڕنەوە، وە لە هەمانکاتد ئایینی ئیسلام زۆر بە گرنگی و بایەخەوە مافی بە هەمو قەووم و زمانە جیاوازەکان داوە.


وەفدەکە زۆر بە سەرنج و بایەخەوە ڕۆڵی ووتەکەی مامۆستایان بەرز نرخاند، پاشان وەفدەکەش باسی ڕۆڵ و مێژووی گەلی کووردیان بەرز نرخاند، وە خوازیار بون کە هەموو لایەک بە برایی و تەبایی و بایەخدان بە ڕۆڵی یەکتری مافەکانی گەلی کورد بهێنرێتە جێ پاشان وەفدەکە بە ڕێزەوە بەڕێکران.