شێخ نیاز نەقشبەندی وەک بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە دەست بەکار بوو

ئەمڕۆ یەک شەممە ٨ ئاب ٢٠٢١ بەئامادەبوونی بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی و بەرێز زیندین مولود بریکاری وەزارەت، لەمەراسیمێکدا مامۆستا شێخ نیاز راغب نقشبندی وەک بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە دەست بەکار بوو.


بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی بەرێز شێخ نیاز نەقشبەندی دەکات و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکان بۆ دەخوازێت، لەهەمان کات مایەی دڵخۆشیە کە بەرێزیان کادرێکی لێهاتووی یەکێتی زانایان بووەو وەک ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان خزمەتی زۆری کردووە.


لە لاپەرەی تایبەتی خۆی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان نووسیویەتی: یەکێتی زانایان سەربەرزە بەوەی کادرێکی تری ئیداری پێشکەش بە کۆمەلگا دەکات بۆ ئەوەی لە بواری کارگێریەوە خزمەت بە هەرێمی کوردستان بکات، مامۆستا نیاز شێخ راغب بەرپرسی لقی هەولێری یەکیەتیەکەمان کەسێکی لێهاتوو و دڵسۆز کادرێکی سەرکەوتوو، ئیمرۆ  8/ 8/ 2021 وەک بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە دەست بەکار بوو هیوای سەرکەوتن و سەرفیرازی و بەختەوەری بۆ دەخوازین.