لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی دیاربەکر دەکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری ٢٠٢١/٨/٨ وەفدێکی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی باکور کەپێک هاتبوون لەبەڕێزان (مامۆستا ٲنور قلی ) بەرپرسی یەکێتی زانایانی کوردستانی باکوور و وەفدێکی یاوەری، سەردانی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان مامۆستا عبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و مامۆستا ٲحمد محمد  جێگری لق و کارگێڕانی و لق و مامۆستا صدیق حمەرشید بەرپرسی لیژنەی فتواو ئەندامانی لیژنەی فتواو مامۆستا محمد قادر بەرپرسی ناوچەی هەڵەبجەی یەکێتی زانایانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا .


لەدانیشتنێکی برایانەدا هەوڵدرا سود لەئەزمونی یەکتری وەربگیرێت بۆ زیاتر خزمەت کردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و گەلی کوردی موسڵمان . پاشان بەڕێزەوە وەفدی میوان بەڕێکران ...


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان