بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
((إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا)) التوبة:40
به‌بۆنه‌ی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی (1443) پیرۆزبایی گەرممان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان بە گشتی و مسڵمانانی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌و ئومێده‌ی ساڵی تازه پاڵنه‌رێكی به‌هێز بێت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و كۆچكردن له كه‌م و كورتییه‌كانه‌وه به‌ره‌و چاكسازی و كاری باش و بۆ خوا ژیان.
کۆچ لە میژووی موسڵمانان وەرچەرخانێکی گەورەو هێمای رزگاربوون له زوڵم و قۆناغێكی نوێی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و ئیدارەدان و ده‌ركردنی ده‌ستوورو یاسا‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی بوو، بۆ یه‌كه‌مجار له ده‌ستوورێكی نووسراودا ئه‌رك و مافی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كان دیاریكران، له هه‌مان كاتدا بناغه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌ك بوو له‌سه‌ر بنه‌مای دادپەروەری و دڵسۆزی و برایه‌تی و راستگۆیی و هه‌ماهه‌نگی، مانا‌و دەلالەتەکانی کۆچ وەک قوتابخانەیەکی مەزنی هەڵسانەوەو ئومێدی سەرکەوتن ئەوەمان پێ دەڵێت، کە نابێ هیچ کات رەشبین و نا‌ئومێد بین، بەڵکو بە پشت بەست بەخواو گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان هەمیشە مەشخەڵی سەرکەوتن نزیکە.
هەروەک ده‌خوازین ئه‌م یاده ته‌نیا وه‌ك رووداوێكی مێژوویی به‌سه‌رمان تێپه‌ڕ نه‌بێت، به‌ڵكو ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخان له هه‌موو كه‌مو كورتیه‌كان و رۆیشتن به‌ره‌و لوتكه‌ی ژیاندۆستی و هەڵدانەوەی لاپەڕە زێڕینەکانی ژیانی پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) بۆ ئەوەی ژیان و ئەزمون و ئیمانی خۆمان جوانتر بەرەو پێشەوە ببەین. جارێکی تر پیرۆزبایی لەهەموو لایەک دەکەین.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
9ی8ی2021 |