ئێوارەی ئەمرۆ 9ی8ی2021 مامۆستا مەلا رەئوف مەلا صالح هەنگەژاڵی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا رەئوف مەلا صالح هەنگەژاڵی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی (مامۆستا مەلا رؤوف مەلا صالح هەنگەژاڵی پێنجوێن)مان پێگه‌یشت کە ئێوارەی ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد، مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو هەڵکەوتوو بوو، سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و جێی ڕێز‌و تەقدیر بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی سلێمانی یەکێتی زانایان خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
9ی8ی۲٠۲1 |