لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ پێنج شەممە 12/8/2021 لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا و ئەم خاڵانە هەڵوێستەیان لەسەرکرا :


1- سەرجەم ڕاسپاردە و نوسراوەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان خوێنرانەوە و گفتوگۆی پێویستیان لەبارەوەکرا .


2- باسی ڕێکخستنەوەو باشترکردنی لق کراو گفتوگۆی تەواوو بڕیاری پێویستی لەبارەوە درا.


3- پرسی فەتوا بەگشتی و دەرهاویشتەکانی لە هەرێمی کوردستان و لیژنەی فەتوای چەمچەماڵ گفتوگۆی پێویستی لەبارەوە کرا.


لەکۆتاییدا ئامادەبوان بەسەرنج و بیرو ڕاکانیان کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەندکرد .


ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵ