راگەیێندراوێک لە یەکێتی زانایانەوە

ئيمامی عومەر رەمزی دادپەروەری و هێمای پیرۆزی و شانازییە


دوای ئەوەی بابەتێک بەناونیشانی (بەڕێز جەنابی ئایەتوڵا خامنەیی) لە بەرواری 14ی8ی2021 لەلایەن نوسەرێکی سلێمانی بڵاو کرایەوەو تێیدا سوکایەتی بەرامبەر پێشەوای دادپەروەرو خەلیفەی موسڵمان ئیمامی عومەر کرد بوو.


یەکێتی زانایان بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو کەسانەی ئەو جۆرە سوکایەتیانە بڵاودەکەنەوەو سنوور دەبەزێنن بە جددی لەسەر هێڵ بووە، بۆ ئەم مەبەستە لایەنی پەیوەنداری ئاگادار کردۆتەوەو بە رێکاری پێویست هەڵساوە، کەمتر لە 10 سەعات لە بڵاوبوونەوەی بابەتەکە نووسەر لە پەیامێکدا داوای لێبوردنی کردو هەڵوێستی خۆی لەو بارەوە بۆ رای گشتی راگەیاند.


بۆیە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هیچ سوکایەتیەک بەرامبەر ئیسلام و رەمزە پیرۆزەکان قابیلی قبول نیەو، وەک بەرگریکارێک لە هەست و باوەڕی دینداری موسڵمانانی خۆشەویست لەچواچێوەی پیشەیی و یاسایی و دوور لە موزایەدە داکۆکیکار دەبین.


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


14ی8ی2021