ئەمرۆ 16ی8ی2021 مامۆستا مەلا عومەر مەسۆیی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا عومەر مەسۆیی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی (مامۆستا مەلا عومەر مەسۆیی)مان پێگه‌یشت. مامۆستا کەسێکی شارەزاو سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و جێی ڕێز‌و تەقدیر بوو، خزمەتێکی زۆری پێشکەش کردووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
16ی8 ی۲٠۲1 |