دوێنێ 22ی8ی2021 مامۆستا مەلا سلێمان کوڕی زانای پایە بەرز مامۆستا ملا ئەحمەدی قاضی كۆچی دوایی كرد‌و لقی ڕانیەی یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بۆ بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا سلێمان کوڕی زانای پایە بەرز مامۆستا ملا ئەحمەدی قاضی بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی (مامۆستا ملا سلێمان) مان پێگه‌یشت مامۆستا خزمەتێکی زۆری مزگەوت و موسڵمانانی کردووەو کەسێکی سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و جێی ڕێز‌و تەقدیر بوو لەناوچەكە. به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
لقی ڕانیەی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
٢٣/٨/٢٠٢١ |