لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران دەکات

ئەمڕۆ 25ی5ی2021 شاندێکی باڵای لقەکەمان  بە سەرپەرشتی  مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لق و کارگێرانی لق و ناوچەکانی سۆران و دیانا سەردانی سەرۆکی زانکۆی سۆران یان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز دکتۆر شێروان شێروانی کە جەنابیان دەست بە کاربووە وەک سەرۆکی زانکۆی سۆران.


لە لایەن خۆیانەوە مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەناوی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی دەڤەرەکە پیرۆزبایی لە بەڕێزیان کرد داوای سەرکەوتنی بۆ خواست  .


پاشان بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و سوپاسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی کرد بۆ پشتگیری کردنی جەنابیان.پاشان ئامەدە بوان چەند پێشنیارێکیان خستە ڕوو، بەڕێزیشیان پێشنیارەکانی وەرگرت .