لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی و چەند دزگایەکی تر دەکات

ئەمڕۆ چوار شەممە 2021/8/25 شاندێکی باڵای لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان بە سەرپەرشتی  مامۆستا مەلا تحسین خۆشناو  بەرپرسی لق و کارگێرانی لق  سەردانی بەڕێز دکتۆر عبداللە گرتکی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانیان کردو لە لایەن سەرۆک و جێگرو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازیکران


دواتر سەردانی شێخ نیاز دێگەیی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانیان کردوو بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن،


لە درێژەی بەسەرکردنەوەکاندا سەردانی مامۆستا سید موسا بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانیان کرد بەمەبەستی پیرۆزبایکردن لە بەرپرسی نوێی لق و لە لایەن بەرپرس و کارگێرانی لقی زانایان پێشوازی کران


لە کۆتاییدا شاندی لقی شقلاوە بەمەبەستی پرسەنامە سەردانی مامۆستا ملا عزیز منتک یان کرد بەبۆنەی کۆچی دوای باوکی بەڕێزیان.


ملا زهرالدین کارگێڕی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بەرپرسی ڕاگەیاندنی لق