ئەمرۆ 29ی8ی2021 لە مەراسمێکدا رێز لە مامۆستایانی ئاینی سنوری لقی سۆرانی یەکێتی زانایان نرا.
لە وتەیەکدا بەرپرسی لقەکەمان بەڕێز مامۆستا ملا خالد مەلەکی سوپاسی هەوڵ و کۆششی مامۆستایانی سنوری
لقەکەمانی کرد کە ڕۆلی بەرچاویان هەیە لە خزمەتی ئاینی و نیشتیمان و ئاشتەوای کۆمەلایەتی لە لایان خۆشیەوە بەرپرسی لقی 10 هەڤاڵ عبدلواحید رواندزی وتەیەکی پێشکەشکرد سوپاسی ڕۆلی گرنگی مامۆستایانی ئاینی کرد و دیاری لقی10ی پێشکەشی 312 مامۆستای ئاینی کرد. |