بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سۆران سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی کرد

 ئەمڕۆ 31ی8ی2021 بەڕێز (لیوا صبحی نێروەیی) بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سۆران و بەڕێز: (محمد تمر سرێشمەیی) جێگری بەڕێوەبەر سەردانی لقەکەمانی کرد لەلایەن بەڕێز: (مامۆستا ملا خالد مەلەکی) بەرپرسی لق و مامۆستایانی ئایینی ئامادەبوو بە گەرمی پێشوازیان لێکرا، لە دانیشتنەکەدا چەند تەوەرێک بەگشتی و رەوشی ئایینی و ئەمنی دەڤەرەکە و رۆڵی بەرچاوی زانایانی ئایینی لە خزمەت کردنی ئاینی ئیسلام و نشتیمان پەروەری باسی لێوەکرا.