سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٢٠٢١/٨/٣١ لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستا عبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و مامۆستا ٲحمد محمد جێگری لق و کارگێڕانی لق و بەرپرسی لیژنەی فتواو بەرپرسی ناوچەکانی هەڵەبجە و سیروان دانیشتنی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا .
لەدانیشتنەکەدا بەرپرسی لق وتەیەکی پێش کەش کردو تیایدا باسی لە زەرورەت و گرنگی کاری دەستەجەمعی زانایان کرد بەتایبەت لەم کات و سەردەمەدا کە پلانێکی زۆر دادەنرێ بەرانبەر ئیسلام و موسڵمانان و دواتر ئاماژەی کرد بەکارو چالاکی مانگی ڕابردو .
پاشان هەریەکە لەبەشداربوانی بەڕێز بە سەرنج و پێشنیارەکانیان دانیشتنەکەیان ڕازاندەوە .
ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان |