ئەمرۆ 4ی9ی2021 مامۆستا شێخ بەدیع ئیمێنکی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی قازی محمد و زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی لە شاری دهوک كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا شێخ بەدیع ئیمێنکی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی شاری دهوک (مامۆستا شێخ بەدیع ئەحمەد ئیمێنکی)مان پێگه‌یشت، مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو هەڵکەوتوو بوو، خزمەتێکی زۆری مزگەوت و ئیسلام و موسڵمانانی کردووەو کەسێکی سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و جێی ڕێز‌و تەقدیر بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی دهوکی یەکێتی زانایان خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
4ی9ی۲٠۲1 |