شاندێکی باڵای پارتی گەشەپێدانی تورکمان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

دوێنێ 5ی9ی2021 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازیان لە شاندێکی باڵای پارتی گەشەپێدانی تورکمان بە سەرۆکایەتی بەرێز محمد سعدالدین سەرۆکی پارتەکە کرد.


لە دیدارێکی هاوبەشدا شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و سوپاسی هەڵوێست و هەنگاوەکانی یەکێتی زانایانیان کرد، بەتایبەت لە پرسە هاوبەشەکان و دیدگای فراوانیان لەمەڕ پێکەوەژیان و رێزگرتنی یەکتری و قبوڵکردنی جیاوازییەکان و پەرۆشیان بۆ پرسە ئایینی و نیشتمانیەکان.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای خۆشحاڵی بە سەردانی شاندەکە، تەئکیدی لە هەماهەنگی و پێویستی بایەخدان بە پێکەوەژیان کردو جەختی لەوە کردەوە، کە هەمووان لە کوردستان بەجیاوازی ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبی خاڵی هاوبەشمان زۆرەو گرنگە لەو چوارچێوەیە بتوانین هاوکارو هەماهەنگی یەک بین.


شایەنی باسە هەر لە دانیشتنەکەدا چەند پرس و بابەتێکی تری هاوبەش و پەیوەست بە رەوشی ئایینی و نیشتمانی گفتوگۆی لەبارەوە کرا.