بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بروانامەی زانستی لە دەڤەری زرارەتی بەرێوە دەچێت

رۆژی 6ی9ی2021 بە ئامادەبوونی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا سید موسی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی و فەقێ و قوتابی ئایینی و کەسایەتی ناوچەکە، مەراسیمی بەخشینی بروانامەی زانستی لە گردی ماوانی دەڤەری زرارەتی بۆ دوو فەقێ بەرێوە چوو.


لەو مەراسیمە سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا دەستخۆشی لە بەرێز مامۆستا مەلا یەحیا مەلا بیلال وەک مامۆستای ئیجازەدەر کردو پیرۆزبایی لەهەردوو مامۆستای ئیجازە وەرگر کرد، هەروەها دوعای تەمەندرێژی و سەلامەتی بۆ مامۆستایانی خەمخۆری شەریعەت و زانست کرد، کە سەروەتێکی گەورەی مەیدانی عیلم و خزمەتی ئیسلامن.


پاشان رووی کردە فەقێیەکان و گوتی: ئێوە رێگایەکی پیرۆزتان گرتیتە بەرو بۆیە تەنها خەریکی عیلم و زانست  بن  چونکە خەڵک چاوی لەدەستی ئێوەیە، وە دەبێ ئامۆژگاری کارێکی جوان و باش بن بەنەرم ونیانی قسە لەگەل خەڵک بکەن  وەک پێغەمبەر ئاسا دەبێ بەشێوازێک مامەڵە بکەن نەخۆشی بنبڕ بکەین نەک خودی نەخۆشەکە چونکە ئەو دینە ئەمانەتە لای ئێمە، لەو سۆنگەوە چەند نمونەیەکی خستە ڕوو، کە زانایانی پێشین ئامانجیان خزمەت بووەو لەو رێگەیەشەوە رەنج و ماندوو بوونی زۆریان کێشاوە.


شایەنی باسە هەر لەو مەراسیمە چەند وتارێکی تر خوێندرانەوەو بە سروود و مەولایە سەڵی لەو کۆڕە بەخێرە دڵی ئامادەبووان خۆش کرا.