سۆران: وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ وتارخوێنانی دەڤەرەکە کۆ بوونەوە

ئەمڕۆ 7ی9ی2021 بەڕیز د. پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی و د. عبداللە وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەڕێز د. دیار جباری بەڕێوەبەری گشتی دیوان، بەرەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکان لەگەل وتار خوێنان و مامۆستایانی ئایینی قەزای سۆران و چۆمان و ڕواندز و مێرگەسۆر کۆبوەوە.


پاش قورئان خوێندن، بەڕێز د. پشتیوان سرێشمەیی بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران وتاری بەخێرهاتنی پێشکەش کرد.


دواتر رێزدار د. پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەوتەیەکەیدا بەخێرھاتنی مامۆستایانی ئایینی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربری بەدیداری مامۆستایان، دواتر رۆڵی مامۆستایانی بەڕێزی بەرزنرخاند لە بڵاوکردنەوەی بیری میانرەوی خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، لە تەوەرێکی تردا جەختی لە ئایین پەرەوەری و نیشیتمان پەروەری کردەوە ھەروەھا ئاماژەی بەبۆردی وتاری ھەینی کرد و رایگەیاند بۆردی وتار لەسەر بنەمای راسپاردەکانی کۆنفرانسی رێکخستنی وتاری ساڵی ٢٠١٦دروست بووە، وتی وتار ئەمانەتێکی گەورەیە بۆیە ئێمە پێکەوە لەخزمەتی ھاوڵاتیانی ئازیزی کوردستاندا دەبین، لەبەشێکی وتەکەیدا پەیوەندی بەھێزی نێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقافی بەرز نرخاند بۆ گەیاندنی پەیامی ئایینی، دواتر ئاماژەیدا بە بەرەو پێشبردنی قوتابخانەو خوێندنی ئیسلامی و خزمەتکردنی حوجرەکان بەرەو پێش بردنیان ئامانجیش لێی تەنھا دروست کردنی مامۆستای ئایینی بێت، ھەروەھا دروست کردنی پەیمانگایەکی تایبەت بە مامۆستا کە کارەکانی لەکۆتایدایە و حوجرەو قوتابخانەکان سەرچاوەی مرۆی پەیمانگاکە دەبن.


دواتر بەرێز د. عبداللە وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لەوتەیەکدا پشتیوانی بۆ ھەنگاوە پر خزمەتەکانی وەزارەت دووپاتکردەوە کە پەیوەندی بەھێزی زانایان و ئەوقاف خزمەت بە پرۆسەی خزمەتکردنی ئایینی دەکات بۆیە لەقوناغی داھاتوو لەھەموو پرۆژەو بریارەکان پێکەوە دەبین ئەویش بەئامانجی خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پەیامە راستەقینەکەی دواتر خزمەتکردنی زانایانی ئایینی.


هەر لەوتارەکەی ئاماژەی بە دۆخی ئێستاو رەوشی ئایینی و چەند بابەتێکی پەیوەست بە وتاربێژان و مامەڵەکردن لەگەڵ تەکنەلۆژیاو بابەتی فەتوا و گێڕانەوەو پاراستنی شکۆی مەلایەتی و بە پێشەنگ گرتنی پێغەمبەر لەمەڕ نەرم و نیانی لە ئەداو گوتارو هەڵسوکەوت و ئیدارەدانی مزگەوت داو، چەندین نمونەی بیر مامۆستایان خستنەوە وەک بەرچاوروونیەک لە کارو هەنگاوەکانی ئایندە، هەروەک ئاماژەی بە هەوڵ و کۆششەکانی یەکێتی زانایان لەخزمەتی مامۆستایان خستە ڕوو.


شایەنی باسە لەکۆتایدا مامۆستایانی بەڕێزی بەشدار پرسیارو پێشنیارەکانیان خستەڕوو بۆ خزمەتی ھەموولایەک و دیدارەکە سەرکەوتووانە کۆتایی پێ هات.